ئەمشەو لە قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا ئاگر لە هۆڵێکی ئاهەنگگێران کەوتەوە و به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان زیاتر لە 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیکەی 200 كه‌سیش برینداربوونه.
به‌وته‌ی شایه‌تحاڵان، ئاگره‌كه به‌هۆی یارییه ئاگریینه‌كان بووه.
ئومێد خۆشناو راشیگه‌یاند، ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر بۆ برینداره‌كان كراوه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه: لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ژمارەیەکی زۆری ئەمبوڵانس و تیمەکانی فریاکەوتن بەرەو قەزای حەمدانییە بەڕێکەوتن.
وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه له شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوای له پارێزگاری نه‌ینه‌وا كردووه، به هانای لێقه‌وماوانه‌وه بچن.