دادگای فیدڕاڵی عێراق داواكاری په‌رله‌مانتار موسته‌فا سه‌نه‌دی ڕه‌تكرده‌وه.
ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه، دادگای باڵای فیدڕاڵیی داواکاری پەرلەمانتار موستەفا سەنەدی ڕەتکردەوە بۆ دەرکردنی ئەمری ولائی بۆ ڕاگرتنی کارکردن بە هەردوو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ ژمارە 23500 و 2350 لە ساڵی 2023 تایبەت بە پێدانی قەرزێک بە بڕی 700 ملیار دینار مانگانە بۆ سێ مانگ بە حکومەتی هەرێم.
پێشووتر ئه‌م په‌رله‌مانتاره دژی ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌بوو كه بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكرێت بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سكاڵای له دادگای فیدڕاڵی تۆماركردبوو.