خەبات- سەید فاتیح بەرزنجی:
گۆڤەند بەختیاری لەشجوان وەک تاکە کوردێک بەشداری لە پاڵەوانێتییەکی لەشجوانی لاواندا کرد لە لوبنان و توانی چەند نمایشێکی بەرچاو پێشکەش بکات و ببێتە جێگای سەرنجی ئامادەبووان.
لەمبارەیەوە ئەو پاڵەوانە دەڵێت : بەشداریکردنم لەو پاڵەوانێتییەدا خۆی لە خۆیدا دەستکەوتێکە بۆ هەموو کورد، چونکە من بەناوی کورد
بەشداریم کرد.
ماوەتەوە بڵێین گۆڤەندی پاڵەوان ساڵی 2001 لە دایک بووە و لە چەندین پاڵەوانیەتی لەشجوانی بەشداری کردووە و ئەنجامی شایستە و بەرچاوی بە دەستهێناوە و لە ساڵی 2022 لە پاڵەوانێتی لەشجوانی لاوانی عێراق لە شاری نەجەف پلەی دووەمی بەدەستهێنا،
هەروەها لە مانگی ئابی 2023 لە بەیروت بەشداری پاڵەوانێتی ئاسیای کرد کە 700 لەشجوانی لە 15 وڵات تێدا بەشداربوون، گۆڤەند
بەختیار تاکە لاوی کورد بووە لە کێشی زیادی 75 کیلۆ گرام بە شد ا ر ی کرد.