تاکیفوسا کوبۆی ژاپۆنی لەم وەرزەدا بەردەوام بوو لە درەوشاوەیی خۆی لەگەڵ یانەی ڕیال سۆسیداد، لە ڕیال مەدریدیشدا ڕێزێکی زۆری
لێدەگیرێت، کە تا ئێستاش خاوەنی % 50 ی خاوەندارێتییەکەیە، دوای ئەوەی دواجار لە هاوینی 2022 دا فرۆشتی.
کوبۆ وەرزی ڕابردوو ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد، 9 گۆڵی تۆمارکرد و 9 گۆڵی دیکەی دروستکرد، بەڵام ئەم وەرزە 3 گۆڵی تۆمارگردووە، ئەمە تەنها لە 4 یاریدا.
ڕۆژنامەی سپۆرت کەتەلۆنی ڕایگەیاندووە کە ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید سەرسامە بە ئاستی تاکیفوسا کوبۆ، و چاودێری دەکات بە بەردەوامی، هەروەها یاریزانەکە چێژ لە سەرسامی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر وەردەگرێت، کە بەدەست کەمیی هێرشبەرانەوە دەناڵێنێت
لەم وەرزەدا.
رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ریال مەدرید پان بۆ ئەوە دادەنێت دووبارە ئەو یاریزانە ببیاتەوە ریزەكانییەوە.