گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی، لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە فەرمانکرا لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مامەڵەی شەهیدانە بۆ شەهیدانی رووداوەکانی دوێنێی کەرکووک بکرێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
لەسەر راسپاردەی بەڕێز سەرۆک بارزانی، لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، فەرمان کرا کە لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مامەڵەی شەهیدانە بۆ شەهیدانی ڕووداوەکانی دوێنێی کەرکووک بکرێت و هەموو هاوکارییەکی تەندروستی و چارەسەریش بۆ بریندارەکان فەراهەم بکرێت.
پێشەوا هەورامانی
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان