دوای 12 سەعات لە قەدەغەی هاتوچۆ لە كەركووك، كەمێك پێش ئێستە رێی كەركووك- هەولێر كرایەوە و قەدەغەی هاتوچۆش هەڵگیرا.

ئەمڕۆ یەكشەم سێی ئەیلوول، سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركووك، بە “وشە”ـی راگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ لە كەركووك هەڵگیراوە، ئەوەیش دوای زیاتر لە 12 سەعات لە قەدەغەی هاتوچۆ لەناو شارەكەدا.

ئەو سەرچاوەیەی پۆلیسی كەركووك باسی لەوەش كرد، رێی هاتوچۆی نێوان كەركووك- هەولێر كرایەوە، هەرچەندە ئێستە جەنجاڵییەكی زۆر هەیە لە ڕێیەكە، بەڵام ئومێدەوارین تا نیوەڕۆ ئەو جەنجاڵییەش نەمێنێت.