خەبات- تریفە ئازاد:
پارتی هێزێكی نیشتمان پەروەر و خەبات گێڕە
شۆڕش چەمچەماڵی لە یادی 16ی ئابدا تايبهت بۆ ڕۆژنامەی خەبات گوتی: پارتی دیموكراتی كوردستان هێزێكی جەماوەری و نیشتمان پەروەر و خەبات گێڕە بۆ بەدەست هێنانی مافە رەواكانی میللەتی كورد و تێدەكۆشێت بۆ بەدی هێنانی ئامانج و ئاواتی لەمێژینەیی میللەتەكەمان . پارتیمان لەدوای كۆنگرەی ١٤ مانگی ١١-٢٠٢٢ یادی 77ساڵەی شكۆداری دەكرێتەوە ئەمەش لەدوای گۆڕانكاریەكانی و دانانی پەیرەو پڕۆگرامێكی نوێی سەردەمیانەی حزب و هەڵبژاردنی دەستەیەكی نوێی كارگێری و دەست نیشان كردنەوە و هەڵبژاردنی سەرۆكی بارزانی بەسەرۆك و دانانی هەردوو جێگری سەرۆكی حزب . پارتی و گۆڕانكاریەكانی نوێی دوای كۆنگرە هەنگاوی سەركەوتنانەی بەخۆیەوە بینی، ئەمە لەكاتێكدایە کە میللەتەكەمان توشی قەیرانی قوڵی سیاسی و دارایی و جەنگێكی تاڵ هات كە پارتی ڕابەرایەتی ئەو بەربەستانەی دەكرد تاكو توانرا لەسەر دەستی سەرۆك بارزانی و پێشمەرگە شكست بە تیرۆرستانی داعش بهێنرێت و ئەو بەربەستانە خەونی دژ بە هەرێم و میللەتەكەمان نەیەتە دی . ئێستا پارتیمان حكومڕانی تەواوی هەرێم و لە عێراق كاریگەری تەواوی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەبوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا پارتیمان هێزێكی سیاسی تۆكمەو خۆڕاگر و وڵاتانی دنیاش پێناسەی دەكەن . ئیتر كاتی هاتنی پارتی مانە گۆڕانكاری و ئەبدەیتی تەواوی ئۆرگانەكان بكاتەوە و لەسەرویان خزمەتكردنی بنەماڵە شەهیدە سەربەرزەكان و هاوكاری پێشمەرگە قارەمانەكان و میللەتەكەمان بكات . لە یادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا كە هاوكاتە لەگەڵ لەدایك بوونی سەرۆكی هێژا كاك مسعود بارزانی ٧٧ ساڵ پارتی لە كردار گەنج و تەمەن درێژی بەردەوام درێژە بە پێكەوە ژیان و كۆكردنەوەی هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان دەدات ، چونكە هەر پارتیە و سەرۆك بارزانیە دەتوانێت ئەو هەوڵ و سەركەوتن و ڕێگایانە بكاتەوە .
تەمەنێکی درێژ و خزمەتێکی سەردەمیانە

موئەیەد كیف الدین محمد دەڵێت هیچ حزبێك هێندەی پارتی خەم خۆر نیە بۆ خزمەت كردن بۆ خاك و وڵات، 16 ى ئاب ئەو ڕۆژە مەزن و پیرۆزەیە كە خۆرێكی نوێ بەدەركەوت لەئاسمانی كوردستان، بەدامەزراندنی پارتێكی سیاسی بۆ داكۆكیكردن لەماف و داواكاریە ڕەواكانی میللەتی كورد ئەویش پارتی دیموكراتی كوردستانە، لەسەرەتای دروستبونیەوە تاكو ئێستای تەمەنی ” 77 “ساڵی، بەردەوامە لە خزمەت كردن و بەرگریكردن لە شوناسی میللەتێكی چەوساوە و ژێردەستە، زۆر لایەن و پارتمان بینی دامەزران نەیانتوانی بەرگری لەمانەوەی خۆیان بكەن چ جا میللەتی كورد و خاكی كوردستان جا بەهەر هۆكارێك بێت، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان لەنێو جەماوەر و مەیدانی كوردایەتی بەهێز و ئیرادەوە مایەوە، هەر پارتیمانە وەك داربەروو نە بەسوتان نەبەبڕین لەناو نەچون و ناچێت، لەژێر دروشمی (نوێبونەوە ،دادپەروەری ، پێكەوەژیان) ئەو پارتە بانگەشە دەكات كە «بەھا دیموكراسییەكان و دادپەروەریی كۆمەڵایەتیەكان كۆدەكاتەوە بۆ پێكھێنانی سیستەمێك كە ھەمووان لەكوردستاندا بتوانن لەسەر بنەمای یەكسانى بژین و جەختێكی زۆر لەسەر مافی تاكەكان و ئازادیی ڕادەربڕین دەكاتەوە، هەمووان بڕوای تەواویان هەیە خاوەنی دۆزی ڕەوای نەتەوەكەمان پارتی دیموكراتی كوردستانە،خاوەنی پەیوەندیەكی پتەوە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا، بەدەنگێكی زوڵاڵ بانگەشەی میللەتی كورد بكات و مافمان بۆ وەربگرێت،هۆكاری بەهێزی ئەم حیزبە دەگەڕێتەوە بۆ پیاوێك لەباوانیەوە هەموو تەمەنیان خستە خزمەت لەشاخەوە وەك پێشمەرگەو لەئێستادا وەك سیاسەتمەداری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست خزمەت بە كوردستان دەكات ئەویش سەرۆك و مەرجەعی كوردستان ڕێزدار جەنابی (مەسعود مەلا مستەفا بارزانی)یە، لەدوایين كۆنگرەی چواردەی پارتیمان كە بەرێزیان سەرپەرشتیان دەكرد بینیمان چەندە نوێبونەوە و بەڕەوپێشچونی بەخۆیەوە بینی كە كۆنگرەیەكی نەوعی و سەردەمیانە بوو، بۆ هەموو لایەک روون بوو کە ماڵێ بارزان بەتەبايی و یەكگرتوی درێخی ناكەن لەخزمەت. خۆڕاگڕی و پێشرەوی و دڵسۆزی و خەمخۆری پارتیمان بەدەردەخات پێمان دەڵێت خاوەنی چەندان داستان و نەبەردین لەپێناو پاراستنی شەرەف و خاكمان چەندان شەهیدمان داوە سەروەر و سەرقافڵەیان بارزانی نەمر و كاكە ئیدریشی هەمیشە لەیاد.
پارتی هەمیشە داكۆكی لە مافی شەهیدان و تەواوی چین و توێژەکانی میللەت دەكات

نێچرڤان ئەكرەم برای شەهید كە لە پێناو پاراستنی خاكی كوردستان خوێنیان بە خشیە خاوەنی یەكەم شەهيدی كۆبانێن لە یادی 16ی ئابدا لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەی خەبات گوتی: بەدرێژایی مێژوو پارتی سەلماندویەتی كە حیزبی یەكەمە لەكوردستان و لەبەرژەوەندی میللەت خزمەتی كردووە كەس و كاری شەهید پێویستە لەهەموو ڕوویەكەوە گرنگیێكی تایبەتی پێ بدرێت و جیاواز بێت لەگەڵ هەرتاكێكی تر، ئێمە وەكو بنەماڵەی شەهیدان پێمان وایە باشترە كە پارتی سەرنج بخاتە سەر نەوانەی كە شەهیدانمان لەدوای خۆیان بەجێیان هێشتوون و گرنگی بە توانا و لێهاتوی و پسپۆڕیان بدرێت و بخرێنە بازنەی خزمەت كردنەوە و دەست گرتنیان بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر ئەو ڕێبازە بەردەوام بن كە ئازیزانیان گیانیان لەپێناو بەخت كرد ، چونكە هەر كەس و كارێكی شەهید هیوا خوازە بەردەوامی بە ڕێبازی شەهیدانی بدات و لەسەر ڕێچكەی ئەوان بەردەوام بێت و خزمەت بكات مەرج نییە تەنیا بە پێشمەرگایەتی بێت چونكە ئێمە دەبینیین كەسوكاری شەهیدانمان خاوەن پسپۆڕی و ئاستی باشی زانستین و دەتوانن لە چەندان بواری جیاواز خزمەت بە پێشكەوتنی وڵات بكەن و لەبەرئەوەی پارتی حزبی یەكەمی كوردستانە و تاكە حزبە كە هەموو هەوڵەكانی بۆ خزمەتی كوردستانە پێمان وایە جێ كردنەوەی كەسوكاری شەهید لەنێو حزب و كۆنگرە و پێگە سیاسیەكان زیاتر بكرێت چونكە ئەوان بۆ هەر ئامانجێك دووجار هەوڵدەدەن جارێكیان وەكو نەوەی ئەم میللەتەو تاكێكی پارتی و جارێكیان وەكو كەس و كاری شەهید و خزمەت و وەفا بە خوێنی شەهیدانیان هەڵبەت پارتی دیموكراتی كوردستان وەكو حزبی یەكەمی كوردستان هەمیشە گرنگی بە هەموو سێكتەرەكانی ژیان داوە بە هەموو چین و توێژەكان پارتی حزبێكە لە نوێبونەوە دایە پارتی ئەو حزبەیە خەمی خاك و وڵاتی خستۆتە سەر شانی خۆی و تێدەكۆشێت و بەرگری دەكات لە وڵات.
پارتی خاوەنی دۆزی کوردە و لەو پێناوەشدا قوربانی زۆری داوە












