ڕوونکردنەوەیەک لە مەکتەبی ڕێکخستنی  پارێزگای کەرکووک – گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

ڕێککەوتی 13ـی 08ـی 2023، لە لێدوانێکی بەرپرسی لقی 3ـی پارتیمان ھەڤاڵ (محەمەد کەمال) لەگەڵ کەناڵی ڕووداو، لە وەڵامدانەوەکەی، ھەڵەیەکی زمانەوانی ڕووی داوە، ناوی ڕێزدار جەنابی سەرۆکی ھێناوە.

بۆ هەموولایەکی ڕووندەکەینەوە، لێدوانەکەی بەرپرسی لقی سێی پارتیمان ھەڵەیەکی زمانەوانی بووە، دروستەکەی ئەوەیە کە بەرپرسی لیستی پارتیمان لە پارێزگای کەرکووک ھەڤاڵ (حسن مجید ڕەشیدە) و ڕێگەپێدراوی (مخول) لیستەکەمانیش، ھەڤاڵ سامان ڕەشیدە.

لەگەڵ ڕێزماندا..

د.کەمال کەرکووکی

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان