خهبات: كاروان محەمەد سینۆ
رۆژی سێشەممەی رابردوو 6 تشرینی دووەم بەكاتی ئەمریكا، كە دەكاتە رۆژی چوارشەممە 7ی شرینی دووەم بەكاتی كوردستان، هەرڵبژاردنی كۆنگرێس Congressی ئەمریكا ئەنجام درا بەهەردوو ئەنجوومەنەكەیەوە ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەم هەڵبژاردنە بە هەڵبژاردنی نیوەیی ئەمریكا ناودەبرێت. ئەم هەڵبژاردنە پڕوسەیەكی زۆر گرنە لە سەر ئاستی ناوخۆی ئەمریكا و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا و هەڵسەنگاندنی سەنگ و توان و مەودای دەسەڵاتەكانی سەرۆكی ئەمریكا و مەودای و سیاسەتی دارشتنی سیاسە و یاساكانی ئەمریكا بەگشتی.
ئینجا رۆژی پێنجشەممە ئەنجامەكانی ئەم هەڵبژاردنە راگەیانران، حزبی كۆماری ئەمریكا كە حزبی سەرۆك دۆناڵد ترامپە زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لە دەستدا بەڵام زۆرینەی ئەنجوومەنی پیران هەر بەدەستیانەوە مایەوە. ئەگەرچی ئەم ئەنجامەی هەڵبژاردن كاریگەری نابێت بەسەر دەسەڵاتە یاسایی و دەستوورییەكانی خودی دۆناڵد ترامپ، بەڵام ئەنجامەكان بەشێوەیەك لە شێوەكان دەبنە ئەگەری ئەوەی كە لەمەو پاش دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لەو كار و بڕیارانەیدا كە پەیوەستن بە رەزامەندی كۆنگرێس ئاساودە و ئازادنابێت. لە لایەكی دیكەشەوە سەركەوتنی حزبی دیموكرات بە زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران باڵادەستییان پێدەبەخشێت لە بڕیارە فیدڕاڵییەكان و دەنگدان لەسەر سیاسەت و دارشتنی یاسا فیدڕاڵییەكان. بۆیە لێرەدا هەوڵدەدەی كاریگەرییە جیوسیاسییەكانی ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە لەسەر سیاسەتی ئەمریكا بخەینەروو.
كاریگەری ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی لەسەر سیاسەتەكانی دۆناڵد ترامپ
رۆژی سێشەممەی رابردوو 6 تشرینی دووەم بەكاتی ئەمریكا، كە دەكاتە رۆژی چوارشەممە 7ی شرینی دووەم بەكاتی كوردستان، هەرڵبژاردنی كۆنگرێسی ئەمریكا ئەنجام درا، بەهەردوو ئەنجوومەنەكەیەوە ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەران. رۆژی پێنجشەممە 8ـی تشرینی دووەم ئەنجامەكانی ئەم هەڵبژاردنە راگەیانران. حزبی كۆماری ئەمریكا كە حزبی سەرۆك دۆناڵد ترامپە بە 197 كورسی زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لە دەستدا، بەرامبەر 225كورسی بۆ حزبی دیموكرات. بەڵام حزربی كۆماری بە 51كورسی زۆرینەیەكی لاوازی ئەنجوومەنی پیران هەر بەدەستیانەوە مایەوە، بەرامبەر 46كورسی بۆ حزبی دیموكرات. ئەم ئەنجامەی هەڵبژاردن واتا زۆرینەی حزبی دیموكرات لە ئەنجوومەنی نوێنەران و زۆرینەی لاوازی حزبی جمهوری لە ئەنجوومەنی پیران، لەگەل ئەمەش زۆرینەی رەهای حزبی دیموكرات لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا، كەچی ئەمە كاریگەری ئەوتۆی نابێت بەسەر دەسەڵاتە یاسایی و دەستوورییەكانی خودی دۆناڵد ترامپ، بەڵام بەشێوەیەك لە شێوەكان ئەم ئەنجامانە دەبنە ئەگەری ئەوەی كە لەمەو پاش دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لەو كار و بڕیارانەیدا كە پەیوەستن بە رەزامەندی كۆنگرێس ئاساودە و ئازادنابێت. لە لایەكی دیكەشەوە سەركەوتنی حزبی دیموكرات بە زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران، باڵادەستییان پێدەبەخشێت لە بڕیارە فیدڕاڵییەكان و دەنگدان لەسەر سیاسەت و داڕشتنی یاسا فیدڕاڵییەكان. بۆیە لێرەدا هەوڵدەدەی كاریگەرییە جیوسیاسییەكانی ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە لەسەر سیاسەتی ئەمریكا بخەینەروو.
كاریگەری لەسەر سیاسەتی بازرگانی ئەمریكا
ئەگەر چی كۆنگرێس پێشتر و ئێستاش نارازییە لە سیاسەتەكانی دۆناڵد ترامپ لە بورای بازرگانیدا و پێشتر چەندین جار هەوڵیانداوە كە سیاسەتە بازرگانییەكانی راست و هاوسەنگ بكەن، بەڵام كۆنگرێسی ئەمریكا بەم شێوازەی كە ئێستا هەیە پاش هەڵبژادنەكانی ئەم دواییە كە دەكرێ بڵێین بەسەر دووبەرەی لاوازدا دابەش بووە كە ناتوانێت وەكو پێویست رێگری یاخود گوشار بخاتە سەر سیاسەت و بڕیار و دەسەڵاتەكانی ترامپ لە بواری بارزرگانی كە بەپێی ماددەی 232 یاسای گەشەپێدانی بازرگانی ساڵی 1996 بە سەرۆكایەتی ئەمریكا دراواوە. هەر لەسەرەتای دەست بەكاربوونی، دۆناڵد ترامپ بەشێوەیەكی وشك ئەم دەسەڵاتانەی بەكار هێناوە و بەپێی ئەم دەسەڵاتانەی، ترامپ بە كەیفی خۆی تەعریفەی گومرگی جیاواز لەسەر كەلوپەلە هاوردەكراوەكانی ئەمریكادادەنێت و بە هەوەسی خۆی دەیانگۆڕێت، بەتایبەت لە بواری هاوردەكردنی ئۆتۆمێل لە جاپان و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بەتایبەت ئەڵمانیا. ئەمەش ئێستاكە بۆتە مایەی كێشەی بازرگانی لە نێوان ئەمریكا و جاپان و ئەمركا و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا. لە بورای بارزگانییدا ترامپ هەردەم مایەی نائارامی پەیوەندییە بازرگانییەكان بووە لە نێوان ئەمریكا و وڵاتانی دیكەی جیهان، بۆیە پێش ئەم هەڵبژاردنە چەندین جار كۆنگرێسی ئەمریكا هەوڵیان داوە كە سیاسەتە بازەرگانییەكانی دۆناڵد ترامپ راست و ئاراستە بكات بەڵام لەبەر ئەوەی پێشتر حزبی كۆماری حزبەكەی ترامپ زۆرینەبوو لە هەردوو ئەنجوومەنەكەی كۆنگرێس، بۆیە نەیانتوانی كاریگەریان بەسەر سیاسەتە بازرگانییەكانی ترامپیان هەبێت، ئێستاش بەم ئەنجامانەی كە لەم هەڵبژاردنە بەدەست هاتووە، پێموایە تازە كۆنگرێس هیچ كاریگاری ئەوتۆی نابێت نابێت بەسەر سیاسەتە بازرگانییەكانی دۆناڵد ترامپ.
كاریگەری لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا
ئەگەرچی كۆنگرێسی ئەمریكا كارگەرییێكی سنورداری هەیە بەسەر سیاسەت و دەسەلاتەكانی سەروك لەبواری سەیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا، بەڵام هەندێك بوار هەن كە دەكرێ كۆنگرێس تەدەخولیان تێدابكات و كارگەریی بەسەروە هەبێت، لەوانە: دەربارەی شانشینی عەرەبی سعودیا: هەر لەسەرەتاوە لە نێو كۆنگرێسی ئەمریكادا ژەمارەیەكی كەمی ئەندامانی كۆنگرێس هەبوون كە بەرگری لە میرمحەمەدی كوری سەلمان بكەن. بەتایبەت پاش ئەوەی رۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی وندابوو و دواتر سعودیە دانی نا بە كوژرانی، ئێستاش پاش هەڵبژاردن كۆنگرێسی ئەمریكا ئازادە و دەستی كراوەیە كە زیاتر فۆكس بخاتە سەر سیاسەتەكانی شانشینی عەرەبی سعودیا، لەبەر ئەوەی لایەنگرانی میر محەمەد لەنێو كۆنگرسدا ژمارەیان كەمن بۆیە كۆنگرس دەتوانێ دەنگی پێوست كۆبكاتەوە بۆ ئەوەی یاسا و بڕیاری پێویست دژی میرمحەمەد و شانشینی عەربی سعوندیا تێپەڕێنن لە نێو كۆنگرسدا، بەتایبەت دەربارەی شەڕی یەمەن و دەستگیر كردنی بەرپرسانی سعودی و دواخستن یاخود پاشگەزبوونەوە لە گریبەستەكانی چەك و هەڵپەساردنی هاوكاری لە بواری پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی مەدەنی سعودیا و …هتد.
دەربارەی ئیران: وێدەچێ سیاسەتەكانی ئێستای ترامپ یاخود ئەمریكا بەرامبەر ئیران هیچ بەربەست و نارەزایی نەبێت لەلایەن كۆنگرێسەوە، لەوانەیە هەردوو ئەنجوومەنەكەی كۆنگرێس و هەردوو حزبەكەش كۆماری و دیموكراتی كۆك بن لەسەر سیاسەتی ئێستای ئەمریكا بەرامبەر بە ئیران، بەڵام ئەگەر قەیرانەكە گەیشتە ئەوەی كە رێكەوتنێكی دیكەی نوێی ئەتۆمی لە نێوان ئەمریكا و ئیران ئیمزا بكرێ، ئەوكات ترامپ پێویستی بە پاڵپشتی هەردوو حزبەكە دەبێت. بەڵام تاكو ئێستا ئەگەری رێكەوتن زۆر لاوازە؟!.
دەربارەی وڵاتی چین: هێرش و گوشارەكانی ترامپ بۆسەر وڵاتی چین تاكو ئێستا پشتگری هەبووە لەلایەن هەردوو حزب كۆماری و دیموكراتی لە نێو كۆنگرێستدا، بەتایبەت بەم دواییە پێش هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس رێگرییەكی ئەوتۆی نەبووە بەسەر گوشارەكانی ترامپ بەرامبەر وڵاتی چین، بۆیە چاوەروان دەكرێ كە لە داهاتووشدا وڵاتی چین بكەوێتە بەر هەڕەشەو گوشاری زیاتر لە لایەن ترامپەوە، بەتایبەت لە بواری زیادكردنی تەعریفەی گومرگی بەرووی وڵاتی چیندا.
دەربارەی روسیا: ئێستا كە حزبی دیموكراتی ئەمریكا زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەدەست هێناوە. كۆشكی سپی دۆناڵد ترامپ دەكەوێتە ژێر لێكۆڵینەوە و چاودێری زیاتر لە پێناو دیاریكردنی ئەگەری دەست وەردانی روسیا لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا 2016 و پەیوەندییەكانی ستافی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ لەگەڵ روسیا. بێشك ئەم لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونە لەبەر ئەوەی كێیسێكی پەیوەستە بە ئەمنی قەومی ئەمریاكا، بۆیە پاڵپشتی هەردوو حزبەكە بەدەست دەهێنێت لە نێو كۆنگرسدا،بەڵام تا رادەیەك؟!، چونكە ئەم كێیسە پەیوەستە بە بوونی سەرۆك ترامپ لە سەرۆكایەتی ئەمریكا و كۆنگرێس پێویستی بە رێژەی دوولەسێی ئەندامان دەبێت بۆ لێپرسینەوە و سزادانی ترامپ، ئەوكات بێگومان ئەندامانی حزبی كۆماری لە كۆنگرێسدا ناخزێنە نێو خواستەكانی ئەندامانی حزبی دیموكرات و دواتر قەیرانەكە لە بەرژەوەندی حزبی كۆماری و ترامپ تەواو دەبێت. ئەمەش دەبێتە سەركەوتنێك بۆ حزبی كۆماری و ترامپ كە لەوانەیە دواتر كاریگەری خۆی هەبێت لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا ساڵی 2020? بۆیە سەرەرای بەدەست هێنانی زۆرینەپێم وایە حزبی دیموكرات ئەم كێیسە نەجوڵێنێت.
دەربارەی كۆریای باكوور: لەم قۆناغەدا دووساڵی دیكە لە حوكمڕانی ترامپ قەیرانی كۆریای باكوور لە بەرپرسێتی دۆناڵد ترامپدا دەبێت، ترامپ بێ هۆدە هەوڵدەدات بگات بە رێكەوتنێكی ئەتۆمی لە گەڵ كیم جۆن ئۆن سەرۆكی كوریای باكوور، بەڵام بەر لە هەر رێكەوتنێك پێویستە سزاكانی سەر كۆریا زۆر كەم بكرێنەوە، كەمكردنەوەی سزاكانیش دەكەونە ژێری چاودێری و بەدواداچوون و رەزامەندی لێژنەی ئاسایش نەتەوەیی لە كۆنگرێسدا، ئەمەش كۆسپێكی دیكەیە بەرامبەر ترامپ بۆ رازیكردنی كۆنگرێس لەلایەك و رازیكردنی سەرۆكی كۆریای باكوور بە داماڵینی چەكی ئەتۆمی كوریا لەلایەكی دیكە. ئەستەمە بگوترێ لەم دووساڵەی حكومڕانی ئایندە كە بەدەستی ترامپەوە ماوە كریزی ئەتۆمی كۆریای باكوور چارەسەر ببێت یاخود ئەمریكا و كۆریای باكوور بگەنە رێكەوتنی گشتگیری داماڵینی چەكی ئەتۆمی كۆریای باكوور.










