هیمان رەمزی
ئەمجارەش كاندیدە سەركەوتووەكانی‮ ‬خولی‮ ‬پێنجەمی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان لە لیست و حزب و قەوارە سیاسییە جیاجیاكانی‮ ‬هەرێم سوێندی‮ ‬یاساییان خوارد بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬ئەركەكانیان بۆ ماوەی‮ ‬4 ساڵی‮ ‬داهاتوو،‮ ‬كە كۆمەڵێك پرسی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێم بە هەڵپەسێردراوی‮ ‬ماونەتەوە،‮ ‬كە‮ ‬پرسەكان نەخشەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەخەنەڕوو لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بە پلە‮ ‬یەك،‮ ‬ئەو پرسانەش كە دەزانین پرسی‮ ‬پرۆژە دەستووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و پرسی‮ ‬سەروكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و چەندان پرسی‮ ‬دیكەش‮.

‬پرۆژە دەستووری‮ ‬هەرێم زامنی‮ ‬مافی‮ ‬هەموو پێكهاتەكانە لە تەك مافی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد،‮ ‬زامنی‮ ‬مافەكان تەنها وشە نین،‮ ‬لەناو دەستووردا بچەسپێندرێت،‮ ‬بەڵكو دەستوور دەستپێكە و پێشكەشكردنی‮ ‬پرۆژە‮ ‬یاسای‮ ‬نوێ دێتەكایەوە و ئەو‮ ‬یاسایانەی‮ ‬كە پێویستە بگونجێن لەگەڵ پرۆژە دەستوور،‮ ‬دوای‮ ‬پەسەندكردن و چەسپاندنی‮ ‬دەستووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دیسان هەموار بكرێتەوە و تا پێشێلی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مروڤ نەكات،‮ ‬كە دەزانین رەچاوی‮ ‬كردووە بۆ چەسپاندنی‮ ‬ماددە و بڕگەكانی‮ ‬لەناو پرۆژە دەستووردا،‮ ‬وەك گفتوگۆیەكی‮ ‬فراوانی‮ ‬لە‮ ‬2015 لەسەر كرا وەك پێكهاتەكان بە تایبەتی‮ ‬توركمانەكان،‮ ‬دەزانین كۆمەڵی‮ ‬مەدەنی‮ ‬رۆڵێكی‮ ‬زۆر چالاكانەی‮ ‬هەبووە و بەردەوامیشە بۆ چەسپاندنی‮ ‬30بڕگەی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ،‮ ‬بۆیە گرنگی‮ ‬دەستوور ژیانی‮ ‬میللەت و دەستنیشانی‮ ‬سنوور و ناساندنی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە بە فەرمی‮ ‬لە ئەستۆ دەگرێت و ئەمەش لە بنەما سەرەكییەكانی‮ ‬بە دەوڵەتبوونە.

‮‬پاش هێرشی‮ ‬داعش بۆ سەر‮ ‬پێكهاتەكان لە‮ ‬2014 دیسان وەرگرتنی‮ ‬ئەركی‮ ‬پاراستنی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان و حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان گرتە ئەستۆی‮ ‬خۆی‮ ‬پاش ئاراستەكردنی‮ ‬پرۆژە‮ ‬یاسایەك لە گشت رێكخراوەكانی‮ ‬تایبەتمەند لە بواری‮ ‬پێكهاتەكان و كەسایەتییەكان و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬پێكهاتەكان‮ ‬تا رادەیەكی‮ ‬بەهێز گەیشتن بە ئەنجامی‮ ‬ئامادەكردنی‮ ‬پرۆژە‮ ‬یاسای‮ ‬پاراستنی‮ ‬مافی‮ ‬پێكهاتەكان لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان و كە پەسەندكرا بە‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ ‬5ی‮ ‬ساڵی‮ ‬2015 كە بە‮ ‬یەكەم‮ ‬یاسا دادەنرێت لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و هەنگاوێكی‮ ‬مێژووانە هەژمار دەكرێت بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام ئێمە دەزانین هەر‮ ‬یاسایەك پێویستە بچێتە بواری‮ ‬جێبەجێكردن لە لایەن حكوومەتەوە و ئەو وەزارەتەی‮ ‬پەیوەستە بەو‮ ‬یاسایە،‮ ‬بەڵام ئەكەر تێبینی‮ ‬بكەین،‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬ئایینە جیاكان،‮ ‬8نوێنەریان هەیە بە فەرمی‮ ‬لە وەزارەتی‮ ‬ئەوقاف و پلەكانیان ناكاتە ئەو ئاستەی‮ ‬كە رێنمایی‮ ‬پابەندبوون بە‮ ‬یاساكە دەربكەن،‮ ‬بۆیە گرنگە بزانین بۆشاییەك هەیە لە كاری‮ ‬حكوومەت بۆ كاراكردنی‮ ‬یاساكە لە رێگای‮ ‬دانانی‮ ‬دەستەیەك بۆ پێكهاتەكان كە نوێنەرە ئایینەەكان چیتر رەبتیان نەمێنێت بە وەزارەتی‮ ‬ئەوقاف،‮ ‬بەڵكو بگوازرێنەوە ناو دەستەكە و دانانی‮ ‬نوێنەری‮ ‬پێكهاتە نەتەوەیەكانیش لە دەستەكە و دەسەڵاتیان پێ بدرێت،‮ ‬بێگومان لەگەڵ ئەو پلەیەی‮ ‬كە لە دەستەكەدا دەدرێت بە ئەندامانی‮ ‬دەستەكە تا بتوانن رێنمایی‮ ‬بە‮ ‬یاساكە دەربكەن و كارای‮ ‬بكەن لە گشت دامودەزكاكاندا و دوابەدوای‮ ‬هەنگاونانی‮ ‬زیاتر لە داهاتوودا‮.‬