فاتیح عەبدولسەلام
ئێران كەوتە ژێر باری سزا تازەكانی ئەمەریكاوە، ئەو سزایانەی هێشتا ئامانجەكانی روون نییە، دوای ئەوەی واشنتۆن ریزپەڕی بە هەشت وڵات بەخشی، كە لە مامەڵەكردن بە نەوتی ئێران بووراون، ئەو ژمارەیە لەگەڵ پەراوێزی ئاودیوكردن، كە وڵاتانی سەر دەریای پێی ئاشنان، كەرتی نەوت بە شێوەیەكی كەم كاریگەر دەبێت. بەڵام كەرتی دارایی دەبێتە قوربانی یەكەم، چونكە بە كۆمەلێك كەرت گرێدراوە، كە سزاكان دەیانگرێتەوە، لەوانە، مامەڵەكردنی دەزگاكانی دارایی بیانی، لەگەڵ بانكی ناوەندیی ئێران و دەزگاكانی دارایی ئێران، كە سەپاندنی سزاكان بەسەر دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانی پەیامی دارایی تایبەتمەند بۆ بانكی ناوەندیی ئێران و چەند دەزگایەكی دارایی دەگرێتەوە، كە لە یاساكانی سزای گشتی دیاریی كراون، لەگەڵ كێشانەوەی وەبەرهێنان ئێران بۆ ساڵی 2010. خزمەتگوزارییەكانی دڵنەوایی، یان گێڕانەوەی دڵنەوایی، كە پەیوەستە بە كەشتییەكانی گواستنەوە و فڕۆكەكان، هەروەها كەرتی وزەی ئێرانیش.
ئێران بە چەند وڵاتێك دەورە دراوە، كە دڵسۆزی سیاسەتی ئەمەریكا نین لە ناوچەكەدا، بەڵكو پەیوەندییان لەگەڵیدا نییە، لەوانەیە هەندێكیان دوژمنیشی بن، بۆیە ئەمەریكا ناتوانێت بە شێوەیەكی توندوتۆڵ سزاكان پەیڕەو بكات، لەبەر ئەوەی پەیوەندییەی ئێران لەگەڵ دراوسێكانی رووسیا، توركیا و عێراق، كەمێك ئەولاتر سووریا و لوبنان هەیەتی. مادامەكێ سزاكان لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دەرنەچووە، وڵاتانی پیشەسازی و ناوچەی یۆرۆش پێوەی پابەند نابن، تەنیا لەو چوارچێوەیە نەبێت، كە خۆیان لە تووڕەیی ئەمەریكا بەدوور بگرن، سزاكان دوای چەند ساڵێك كاریگەری ئەوتۆیان نامینێت، نەخاسمە ئەوكاتەی ئابووری ئێران خۆی رێكدەخاتەوە، لە رێگەی مامەڵەكردنی دارایی خۆماڵی و دزەپێكراو لەگەڵ دراوسێكانیدا.
بەڵام بە شێوەیەكی گشتیی، ئێران لە هەموو سەكۆكانی نێودەوڵەتیی، بازرگانیی و دارایی بەربەستی بۆ دروست دەبێت، بۆیە ناچار دەبێت پەنا بۆ بازاڕی رەش ببات، كە بەدڵنیاییەوە لە چوارچێوەی هەرێمایەتی و لەبەرژەوەندی ئێران دەبووژێتەوە. بەڵام ئەگەر لە دوای سزاكان، چەند لیستێكی وردەكاریی لەبارەی سزاكان رابگەێندرێت و هەموو وڵاتانی پشتیوانیكەر لە دەستوەردانی ئێران لە سووریا بگرێتەوە، چوارچێوەكە فراوان دەبێت و عێراقیش دەگرێتەوە، لێرەشدا یەكەم تاقیكردنەوە بۆ هێزی هەردوو هەژموونی ئەمەریكا و ئێران لە عێراق، دوای سازان و رازییكردنەكان دەبێت، كە لە ساڵی 2003 تاكوو ئێستا درێژەی كێشاوە. ئەوكات قسەی دیكە دێتە گۆڕێ.
و: رەمزی میرەكانی
سەرچاوە www.azzaman.com










