مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی تەها سۆفی برای رەوانشاد د. فەرسەت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هەولێر پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەکەیان کرد  .

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو تەها سۆفی، برای رەوانشاد د.فەرسەت سۆفی-م بیست.

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن و میهرەبان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان