لۆژیکی ئامادەکردن و پەسەندکردنی یاسای موازنە لە نێوان حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

367

ئارام برادۆستی
لەسەرەتای رێکخستنی دەستەلاتەکان پالپشتی بە بنەمای (لێك جیاکردنەوەی دەستەلاتەکان) تائەندازەیەك دەستەلاتە سەرەکیەکان بەشێوەیەكی رەھا پیادەی ئەرکەکانیان دەکرد، بەڵام ھەرزوو گەڕانەوە دواوە لەم جۆرە رەھایەتیە ھاتەکایەوە و لەبەر دوو ھۆکار ؛
یەكەمیام: لەبەر ئەوەی لەبەرژەوەندی گشتی ھاولاتیان نەبوو.
دووەم: لە رووی جێبەجێکردنەوە کردەیی نەبوو.

بۆیە قۆناغێکی تری پەیوەندیەکانی نێوان ئەم دەستەلاتانە ھاتەکایەوە ئەویش ناونرا بە (فصل المرن بين السلطات)، بە گوێرەی ئەم گۆرانکارییە جۆرێك لە ھاوسەنگی لەنێوان دەستەلاتەکان ھاتە کایەوە بۆ پیادەکردنی ئەرکەکانیان.

بەلام گۆرانکارییەکان ھەر بەم قۆناغە نەوەستان بەڵکو قۆناغێکی تر سەری هەڵدا لە رێگەی ھەموارکردنی دەستوری بەشێك لە ولاتە خاوەن ئەزموونەکانی جێبەجێکردنی سەروەری یاسا وەك فرەنسا و ولاتە یەگرتووەکان، بەگوێرەی ئەم ھەموارکردنانەی دەستور دەستەلاتی پێشکەشکردنی پرۆژەی یاسا درا بە دەستەلاتی جێ بەجێ کردن، وە تائەندازەیەکی زۆر دەستەلاتی یاسادانان پابەندکرا بەو پرۆژەیەی یاسایانەی کەلەلایەن دەستەلاتی جێ بەجێ کردنەوە بۆی رەوانە دەکرا لەرووی جەوھەریەوە.

زانایانی دەستوری دەربارەی ئەزموونی فەرەنسا وای بۆدەچن، سەرۆکی کۆمار دەستەلاتێکی راستەقینەی ھەیە لە کاراکردنی یاخود پەکخستنی ھەر چالاکیەکی حکومی لە بواری یاسادانان، لەھەمان کاتدا لەرووی کردەییەوە وەزیر و تیمی وەزارەت یاخود راوێژکاران مافی بەژداری پێکردنیان پێدرا لە دیاریکردنی و ھەلبژاردنی ناوەرۆکی پرۆژەی یاسای پێشنیار کراو ھۆکارەکە گەرایەوە بۆ ئەوەی ھەر وەزیرێك زیاتر معنی و پەیوەستە بە وەزارەتەکەی، بەم شێوەیە وەزیر باشتر شارەزایە، وە ئاگادارە بە ئیشووکارەکانی وەزارەت و رادەی پێویستی ولات بۆ یاسا و رێنماییەکان بۆ رێکخستنی کارووبارەکانی وەزارەت ، وە پرۆژەی یاسا پێشکەش دەکرێت پالپشتی بەو ھۆکارانەی کە پێویستە یاسایەکە ھەبێت، گرنگتر ئەوەیە ھەر گۆرانکاریەك دەستەلاتی یاسادانان بیەوێت لە پرۆژەی یاسادا بیکات دەبێت رەزامەندی وەزیری لە سەر بێت، ئەو قۆناغە بە یەکێك لە خاسیتەکانی کاریگەری سەرۆکی فرەنسی دەناسرایەوە لەسەر دەستەڵاتی یاسادانان.

لەوە زیاتر بە گوێرەی مادەی ٤٥ لە دەستوری فەڕەنسی هەموارکراو لەکاتی ناکۆکی یاخود کاتێک ئەنجومەنی نیشتمانی و ئەنجومەنی پیران نەگەیشتنە رێکەوتنێکی کۆتای لەسەر پرۆژە یاخود پێشنیاری یاسا، وەزیری یەکەم یاخود سەرۆکی ئەنجومەنەکان پێکەوە لیژنەیەکی (١٤) کەسی پێك دێنن بە ھاوبەشی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سازان لەرێگەی پێشنیارکردنی دەقێك، بەلام ئەم پێشنیارە نوێیە دەبێت حکومەت پێی رازی ببێت و بەرێتەوە حکومەت وە دواتر حکومەت رەوانەی دەستەلاتی یاسادانانی بکات.

بۆیە دەبینن ٩٠٪‏ ئەو یاسایانەی لەلایەن دەسەلاتی یاسادانان پەسەنددەکرێن سەرچاوەکەی بۆ دەستەلاتی جێ بەجێ کردن دەگەرێتەوە، بەم شێوەیە دەستەلاتی یاسادانان لە فەرەنسا تا ئەندازەیەك بۆتە دەستەلاتێکی پێداچووبەوە بەو پرۆژە یاسایانەی پێشکەشکراون لە رێگەی خوێندنەوە بۆیان و پەسەندکردنیان.

لەسەر ئەم گۆرانکارییە شارەزای دەستوری ( د.محسن خلیل) وای بۆدەچێت لە فەرەنسا دەستەلاتی جێ بەجێ کردن بووەتە یاسادانەرێکی عادی و دەستەلاتی یاسادانان بوەتە یاسادانەری استثنائی.

پرسیار ئەوەیە ئایا سەبارەت بەیاسای موازنەی مالی چی دەبێت ئەگەر دەربارەی یاساکانی تر بەم شێوەیە بێت؟ لەراستیدا وەك عورفێکی یاسای تاکو ئێتا کار لەسەر ئەو رێچکەیە کراوە کە دەستەلاتی یاسادانان نەیتوانیوە بەبێ دەستەلاتی جێ بەجێ کردن کەمترین گۆرانکاریش لە پرۆژە یاسای موازنەی مالی بکات.

نمونەی عێراق بەھەمان شێوە گۆرانکاریەکی تازەیە لە پێدانی دەستەلاتی زیاتر بە حکومەت بە تایبەت لەوەی پەیوەندی بەیاسای موازەنەی مالیەوە ھەیە، ئەم گۆرانکارییە لە ماوەی (٨٠/چوارەم) ی دەستوری عێراق بۆ ساڵی (٢٠٠٥) وە ھەروەھا ماددەی (٢/سێی یەم ،چوارەم ) لە پەیرەوی ناوەخۆی ئەنجومەنی وەزیران رەنگی داوەتەوە، بەشێوەیەك ئەنجومەنی وەزیران دەستەلاتی ئامادەکردنی پرۆژەی موازەنەی گشتی و ھەژمێری کۆتای پلانی گەشەکردنی ھەیە، واتە بێبەشکردنی دەستەلاتی یاسادانان لەم مافە، ئەوە لە زۆربەی سیستەمەکانی دەستوری ھاوچەرخ دوپاتی لێکراوەتەوە، بەھۆی ئەوەی ئەم پرسە زیاتر ھونەرییە و ژمێرکاریە و پیشەییە و دەستەبەری ئەوە ناکرێت چۆن لە دەسەلاتی جێبەجێکردن لە لایەن کەسانی ھونەری ئامادەکرابێت ھەمان کەسی پسپۆر لە دەستەلاتی یاسادانان بونیان ھەبێت، واتە دەستەڵاتی جێبەجێکردن بەهۆی تێکەڵبوون لەگەڵ واقعی کۆمەڵگا و بەڕێوەبردنی دام و دەزگا گشتیەکان وای لێدەکات زیاتر معلم بێت بە پێداویستیەکانی کۆمەڵگا لە بواری یاسایی و هەست کردن بەو کەموکوڕیانەی لە یاسادا هەن.

بۆیە ئەوەی لە رۆژانی رابردوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رووییدا رێك پێچەوانی ئەو عورفە یاساییە کارپێکراوە بوو کە لە ولاتانی وەك ئەمریکا فەرەنسا و ولاتانی تر رووییدا، چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران گۆرانکارییەکی جەوھەریان ئەنجامدا لە ھەندێ مادەی پێشنیاری یاسای موازەنەی مالی بە تایییبەت مادەکانی (١٤/١٣) ، لە کاتێکدا دەستەڵاتی یاسادانان لە موازنەی مالی تەنها مافی ئەوەی هەیە گواستنەوە بکات لە نێوان ئەبواب و بەشەکاندا، کەمکردنەوەی کۆی بڕەکان، وە لەکاتی پێویست بۆی هەیە پێشنیار بکات بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە زیادکردنی کۆی بڕی خەرجیەکان. سەرەڕای ئەوەی ئەو گۆڕانکاریانە کۆک نەبوون لەگەڵ مادە و بڕگەکانی ئەو ڕێکەوتنەی لە نیوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسترا، بۆیە بە لایەنی کەمەوە لەو بارەدا دەبوایە حکومەتی عێراق بەتاییبەت وەزارەتی دارایی ھەڵوێستی ھەبوایە دژی ئەم گۆڕانکاریە جەوهەریەی چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە مەرام کردیان، بۆیە ئەو هەنگاوەی حکومەتی هەرێم بەباش دەبینم وەك لایەنی زیان لێکەوتوو لە پەسەندکردنی یاسای موازەنەی
دارای حکومەتی ھەرێم کە لە دادگای ئیتحادی داوای یاسای پێشکەش کردووە دژی ئەو پێشێلکاریانەی کراون چونکە کۆکن نین لەگەڵ سیستەمی ئیداری نا ناوەندێتی لە عێراقی ئیتحادی، جگە لەوە گۆڕانکاریەکان کۆکنین لەگەڵ ئەو دەستەڵاتانەی بە گوێرەی دەستوری هەمیشەیی عێراق دراون بە دەستەڵاتی یاسادانان.

*دکتۆرا لە یاسای دەستووری