خەبات: سەید فاتیح بەرزنجی: بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان UN/ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO وەکو شاندی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەی تەندروستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ وەزیرانی تەندروستی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیای کرد کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی EMRO/WHO لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەئامادەبوونی وەزیرانی تەندروستی و بەرپرسانی باڵای WHO لەشاری جنێف بەڕێوەچوو.