٭ فازل میرانی

ئەوەی لە چواری نیسان لە بەغدا ڕێککەوتنی لەسەر کرا لە نێوان حکومەتی بەغدا بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع و حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەسەر بنەمای دیالۆگێکی بنیاتنەرانە، کە لەگەڵ ناوەڕۆکی دەستووری عێراقی نوێ بگونجێت. ئەمە ئەوە پیشان دەدات، کە ناوەند جۆرە پێگەیشتنێکی بەخۆوە بینیوە و رزگار بووە لەو بەربەستانەی پێشتر دەبوونە رێگر لەبەردەم رێکەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم.

ئەو سیاسەتانەی پێشتر حکوومەتی بەغدا لەسەری دەڕۆیشت جگە لە نیگەرانکردنی زیاتری کوردستان شتێکی دیکەی لێنەدەکەوتەوە.

پێشتر حکومەت پەنای دەبردە بەر دانانی ئابلووقەی ئابووری بەسەر هەرێمی کوردستان و وەکوو چەکێک لەدژی بەکاریدەهێنا، کە دەبووایە پەنا بباتە بەر ماددە و بڕەکانی دەستوور، کە ئیدارەدانی سەروەت و سامانەکان چارەسەر دەکات.

لەگەڵ خواستنی هەموو ئومێدێک بۆ بەردەوامبوونی ئەو هەنگاوانەی، کە دەستکەوتەکان خێراتر دەکات، ئەوە یادەوەری و مێژووی گەلانی عێراقە، کە ئەم هەنگاوە گرنگەی نرا لە لایەن سەرۆکی حکومەتی کوردستان، کە هاوکات جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە، کە بەم دانوستانە بەرهەمدارەی پەرۆشی خۆی پیشاندا بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو بەربەستە گرنگەی رێگر بوو لەبەردەم چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم، کە لە پێناو هێنانەدی ساڵانێکی زۆر بەهەدەردرا لەلایەن ئەو کەسانەی پێش ئەمانە لەسەر حوکم بوون. ئەمان بەرژەوەندی گشتیان بەقوربانی بەرژەوەندی تاک و حزبایەتیان دەکرد لەپێناو بەدەستهێنانی کورسیەکی زیاتر لە هەڵبژاردنەکاندا.

ئەمەش هەڵەیەکی گەورە بوو، ئاخر چ خێرێک لە پڕوپاگەندەیەکدا هەیە، کە ئەنجامەکەی پێچەوانی ئاسوودەکردنی گیانی هاونیشتیمانیبوون بێت، هەروەها چاکەی ئەم رێککەوتنە بۆ برای بەڕێزمان سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدرالیش دەگەڕێتەوە.

مافی عێراقییەکان بوارێک نیە سازشی لەسەر بکرێت و هیچ شەرعیەتێک نییە، کە بەردەوام بێت بۆ ئەوانەی، کە زاڵن بەسەر پرۆژە شاراوەکاندا بە ئارەزووی خۆیان لە ماددەکانی دەستوور بدەن هەتاوەکو لەگەڵ خواستەکانی خۆیان دا بگونجێت، چونکە ئەنجامەکە هەمیشە لەسەر بناغە و مەودا و سنووری دەقەکە وەستاوە تەنانەت، ئەگەر بۆ کاتێکی دواخراویش بێت.

سەیری مێژووی جیهاد و خەباتی کورد و عێراق بکەن، دەبینن لەم کاتەدا شتێک لە بەروبومەکانی بەدەست دەهێنرێت، واتە ئەو رۆژەی واژوو لەسەر رێکەوتنەکە کرا هاوکاتە لەگەڵ دەرکردنی کوردە فەیلییەکان بەناوی تەبەعیەی و، ئەگەر ئەمە ڕێکەوت بێت، ئەوە بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهیدە، کە لە پێناو نەرمکردنی کەللەڕەقی دەسەڵاتداران گیانی خۆیان بەخشی.
زۆرێک لە وێستگەکان چاوەڕێی ئێمە و هاوبەشەکانمان دەکەن بۆ ئەوەی مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین بۆ کەمکردنەوەی ئەو بارگرانییە قورسانەی، کە باری گەلەکەمانیان قورستر کردووە.

٭ بەرپرسی ده سته ی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە عەرەبیەوە: شوان سەرابی