ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025 رەوانەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کرا و سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقیش داوادەکات پەلە بکرێت لە تاوتوێکردنی پڕۆژەیاساکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی نیسانی 2023، نووسینگەی راگەیاندنی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە: موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕەشنووسی  پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025ـی رەوانەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کرد.

نووسراوی فەرمی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە رەوانەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی کردووەنووسراوی فەرمی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە ئاراستەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی کردووە

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، مەندەلاوی داوایکردووە پەلە بکرێت لە تاوتوێکردن و دیراسەتکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاساکە، “بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا بخرێتە نێو بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانەوە”.