سیامند سێلکی
نه‌یارانی کورد‌و هاوبه‌شه‌کانیان له‌ناوخۆی کوردستاندا به‌مه‌رامی هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی فیدرالی و له‌بار بردنی هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانی کورد ، هه‌موو هه‌ولێکیاندا تا پارتی و هه‌ولێر ناچار بکه‌ن به‌بێ قه‌یدو شه‌رت و به‌سامانی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌ویه‌وه خۆیان راده‌ستی به‌غدا بکه‌ن، له‌پێناو ئه‌و ئامانجه‌دا سیاسه‌تی برسیکردنیان دژی کورد جێبه‌جێ کرد .خیانه‌تی شازده‌ی ئوکتوبه‌ریان جێبه‌جێ کرد، دادگای فیدرالیان به‌کار هێناو کومه‌لێک بڕیاری ناده‌ستوریان دژی کورد ده‌رکرد.
له‌به‌رامبه‌ردا پارتی و هه‌ولێر وه‌کو پایته‌ختی کوردستان له‌ژێر روشنایی فه‌رمان و ڕاسپارده‌کانی سه‌رۆک بارزانیدا خه‌مخورانه‌و دلسۆزانه ملیان دایه به‌ربه‌رپرسیارێتی و ده‌ستیان به‌قه‌واره‌ی فیدرالی و ده‌سکه‌وته‌کانی کورده‌وه گرت. لوژیکی ته‌سلیم بوون و خۆ راده‌ستکردنیان ڕه‌د کرده‌وه‌و ئاماده نه‌بوون به‌هیچ نرخێک و له‌ژێر هیچ هه‌لۆمه‌رجێکدا ده‌ست له‌مافه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی کورد هه‌لگرن . بوێرانه‌و سه‌ربه‌رزانه ڕووبه‌رووی ئالنگاریه‌کان بوونه‌وه‌و پێداگریان له‌سه‌ر ڕێککه‌وتن و چاره‌سه‌ری ده‌ستوریانه کرده‌وه.
سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ ڕێککه‌وتنێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه که‌تێیدا ماف و داخوازیه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی کورد مسۆگه‌ر کرابن، هه‌موو چاره‌سه‌رێکی دیکه ره‌د ده‌که‌نه‌وه‌و ناچنه ژێر باری هیچ گوشار‌و هه‌ره‌شه‌یه‌کی ئه‌قلیمی و عێراقی و هاوبه‌شه کورده‌کانیان (یه‌کێتی ، پ ک ک و ئیسلامی سیاسی و کومه‌لێک ناوه‌ندی ئیعلامی به‌کرێگیراو ) له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا ئیراده‌ی حه‌قخوازانه‌ی پارتی که‌ڕێککه‌وتنێکی شایسته‌و شه‌ره‌فمه‌ندانه بوو به‌سه‌ر ئیراده‌ی خۆڕاده‌ستکردندا سه‌رکه‌وت و به‌غدا ناچار بوو مل بۆ خواسته ده‌ستوریه‌کانی کورد نه‌وی بکات.