جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق، له میانهی كۆبوونهوهی لهگهڵ ژمارهیك له ئهندام و كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری ناوچهكانی ماددهی 140، رایگهیاند: ” تا پارتی لە بەغدا بەهێزتر بێت، بۆ کورد و کورستان باشترە.”
د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگیری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، له میانهی كۆبوونهوهی لهگهڵ ژمارهیك له كادیرانی ئهندام و كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری ناوچهكان ماددهی 140، رایگهیاند: “بۆ ئەم خوولەی پەرلەمانی عێراق لەسەر ڕێنمایی جەنابی سەرۆک بارزانی وا بە پێویست زانرا کە پارتی بە هێزتر و ئامادەگی زیاتر لە بەغدا بێت، بۆ ئەوەی بتوانین ئاگاداری سەرجەم بڕیار و هەنگاوەکان بین بە تایبەتی بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان.”
ئاماژهی بهوهش كرد، هەرکاتێک پارتی لە بەغدا لاواز بێ یان ئامادەگی کەمتر بێت، ئەوا خەڵکی دیکە ئەو بۆشاییەی قۆستووهتەوە، بۆیە لەسەر ئامۆژگاری و راسپاردهكانی سەرۆک بارزانی، ئێمە کارمان لەسەر ئەوە کردووە کە نوێنەرایەتی پارتی لە بەغدا بەهێزتر و فراوانتر ببێت، چونکە تا پارتی لە بەغدا بەهێزتر بێت، بێگومان بۆ کورد و کوردستانیش باشترە.