ئەمڕۆ پێنجشەممە 30/3/2023، قایمقامی هەولێر لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، لە هەولێر هەشت وێستگەی بەنزین داخران.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، ئاماژەی بەوە داوە کە لە شاری هەولێر لە کۆی ٤٨ وێستگەی بەنزین کە لە ماوەی ٢٠٢٣/٣/٢٥ تا ٢٠٢٣/٣/٣٠ پشکنینیان بۆ کراوە، هەشت وێستگەیان (بەنزینخانە) بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیانەوە داخران.
ئەو بەنزینخانانەی داخراون بریتین لە:
– وێستگەی گارە
– وێستگەی هاونیشتیمان
– وێستگەی ڕۆڤە
– وێستگەی ڕەوا /٢
– وێستگەی باواجی
– وێستگەی باز
– وێستگەی پەیام
– وێستگەی دڵنیا