بۆ سێیەمین رۆژ نرخی نەوت بەرزبووەوە و هۆکارەکەی بەهۆی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە و هەر بەرمیلێک بە 79 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. هاوکات نرخی زێڕیش دابەزی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشمەمە، 29-3-2023، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 42 سەنت بەرزبووەوە و بە 79 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکا 59 سەنت بەرزبووەوە و بە 73 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.