خەبات: هاژە بەرزنجی- سلێمانی:- سەرچاوەیەکی نزیک لەلیژنەی یادکردنەوەی کۆڕەو بە ڕۆژنامەی خەباتی ڕاگەیاند: سەرلەئێوارەی ڕۆژی 2023/3/27 لەبارەگای كۆمەڵەی كەلەپوور لەسلێمانی، كۆمەڵەی كەلەپوور و فۆلكلۆری كورد و سەنتەری لاوانی سلێمانی و رێكخراوی بوژانەوەی كەلەپووری كورد، سەبارەت بەدانانی بەرنامەڕێژی بۆ یادکردنەوەی کۆڕەوی کورد ، كۆبوونەوە و بەوردی قسەیان لەسەر چۆنیەتی یادەكە كردو لەکۆبوونەوەکەدا ، بڕیاردرا: رۆژی ( 1/4 ) لەدۆڵە میرانەوە بەرەو چیای ئەزمەڕ بكەونە رێ و لەئەزمەڕ یادەكە دەست پێ بکەن.
بۆئەم مەبەستە هەرسێ ڕێکخراو داوا دەکەن:
1- هەر شاعیرێ بۆ كۆڕەوشیعری هەیە ئەتوانێ لەسەر شانۆی ئەزمەڕ بیخوێنێتەوە.
2- هەركەسێ لەكۆڕەوەكەدا كەسێکی لەدەستدابێت، وێنەكەی بهێنێت بۆ لیژنەكە تاكو لەپێشانگای سەرئەزمەڕدابنرێت.
3- هەر بەڕێزێك یادەوەری لەگەڵ کۆڕەوەکەدا هەیە دەتوانێ لەسەرشانۆكە بیگێڕێتەوە.
4- هەركەسێك تراكتۆرو لۆری هەیە تكای لێدەكەین لەویادەدا دەتوانێ بەشداری بکات.
لەویادەدا چەند هونەرمەندێکی دیاری کورد بە چەند گۆرانییەکی تایبەت بەشداری دەکەن.