خەبات: ئاشتی شەهباز:- یەك لەو خزمەتگوزارییانەی بە پلەی یەك پێویستن لە هەر گەڕەك و شوێنە نیشتەجێبووەكان هەبێت بنكەی تەندروستییە, هەندێ‌ لەو رووداوانەی لێرەو لەوێ‌ بە هۆی نەبوونی بنكەی تەندروستی و یان نەبوونی خزمەتگوزاریە تەندروستییەكان بوونە هۆی مردن و هیلاكی نەخۆش و مەترسی نزیكبوون لەمەرگ بۆ هاوڵاتیان, لەرێكەوتی 21- 2-2023 مەڕاسیمی بنكەی تەندروستی ئەتلەنتك بە ئامادەبوونی بەر پرسانی حكومی و تەندروستی و هەروەها بەرێوەبەری گشتی تەندروستی كرایەوەو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هەندێ‌ زانیاری لەبارەی ئەو بنكەیە و و پێكهاتەی خزمەتگوزاریەكانی بنكەكە خرانە ڕوو , ئەو بنكەیە یەك لەو بنكانەیە و ژمارەكەی دەبێتە 40 بنكە لە ژێر سەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دەشتی هەولێرە, پرۆژەی نیشتەجێبوون ئەتلەنتك (لە ساڵی 2011 ەوە مۆڵەتی وەبەرهێنانی بە فەرمی وەرگرتووە) دەكەوێتە پشتی شاری یاری ماجدلاند نزیك كەسنەزان لە پاریزگای هەولێر و سەر بەدەشتی هەولێرە لە ساڵی 2014 ەوە دروستكراوە لەلایەن كۆمپانیای كلاریمونت اربیل ئەمریكی و هەر ئەو كۆمپانیایە ئەو ناوەی بۆ دیاریكردووەو پێنج پرۆژەی نیشتەجێبوون ( ئەتلانتك , لانە ستی , ئاشتی ستی , گلۆباڵ ستی , ژیان ستی , ئۆزاڵ ستی )و هەوەها گوندی ریفراندۆم و پیرڕەش كە دەتوانن لەو بنكە تەندروستییە سوومەند بن.

د. ئەحمەد پاڵانی بەرێوەبەری تەندروستی دەشتی هەولێر

سەبارەت بە دواكەوتنی تەواو بوونی ئەو بنكە تەندروستیە لە پەیوەندیەكدا لەگەڵ بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دەشتی هەولێر دكتۆر ئەحمەد قادر پالانی و چەند زانیارییەكی بۆ خەبات خستەڕوو: پرۆژەی ئەتلەنتك لە ساڵی 2014 ەوە دروستكراوە و بەڵام تەواو نەكرابوو لەلایەن خاوەن پرۆژەوە , ئەگەر پرۆژەی ئەتلەنتك بە نموونە وەربگرین لە دواكەوتن لەو پێویستیانە و رێكارو یاسایانەی كە خاوەن پرۆژە پابەند دەكات رەنگە زۆربن و پێویستسان بە بەدواداچوون هەیە، هەروەها راشگەیاند كەوا چەندین پرۆژەی نیشتەجێبوونی دیكە و هەروەها گوند لەو پرۆژەیەوە نزیكن و دەتوانن لە بنكەیە سوومەند بن , لەبارەی دابینكردنی پێداویستییەكانی تەندروستی و هەروەها پزیشك و كارمەندی تایبەت دەڵێ‌ ( 3 پزیشكی شارەزای گشتی , 17 فەرمانبەری ) بۆ تەرخانكراوەو دەڵێت بە پێی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستەی وەبەرهێن هەرپرۆژەیەك دروست بكات لە نیشتەجێبوون دەبێت خزمەتگوزاریەكانی بۆ دابین بكات، ئەگەر پرۆژەی ئەتلەنتك بە نموونە وەربگرین لە دواكەوتن لەدابینكردنی ئەو خزمەتگوزاریانەی پێویستن و ئەو رێكارو یاسایانەی كە خاوەن پرۆژە پابەند دەكات رەنگە زۆربن و پێویستیان بە بەدواداچوون هەیە و بەتایبەت دوای فەرمانی فەرمانگەی بەڕێكردن و هەڵسەنگاندن و مۆڵەتدان , پاڵپشت بە یاسای وەبەرهێنان ژمارە (4 )ی ساڵی 2006 لە پەرلەمانی كوردستان.

بەرپرسی راگەیاندی دەستەی وەبەرهێنان : هەر وەبەرهێنەرێك نیازی ئەنجامدانی هەر پرۆژیەێكی هەبێت پێویستە ئەو رێكار و مەرجانەی هەن بیگرێتەبەر, كلێشەیەك لەژێر ناونیشانی هەنگاوەكانی پێدانی مۆڵەت بۆ پرۆژەكانی وەبەرهێنان و چەندین كۆد لەخۆ دەگرێت و خاوەن پرۆژە پابەند دەكات و یەك لەوخاڵانە كۆدی سەلامەتیە لە كاتی زەمین لەرزە( هەردوای رووداوەكانی زەمین لەرزە كۆبونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ خاوەن پرۆژە نیشتەجێیەكان ئەنجامدراوە بۆ تەئكید كردنەوە لە سەلامەتی و كۆدێكی بەركارە و پێی دەگوترێت كۆدی سەلامەتی ئەمریكی عێراقی لە كوردستان جێبەجێ دەكرێت دوای پشكنینی خاك ), كە نزیكەی دوازدە سێكتەر لە خۆ دەگرێت و بەپێی سنورو پارێزگا هەر پرۆژەیەك بێت لە كشتوكاڵی , پیشەسازی ,گەشتیاری و پەروەردەوفێركردن و نیشتەجێیەو….بە تایبەتی ئەو پرۆژانەی پەیوەندییان بە ژێرخانی ئابوورییەوە هەیە وەك لە سایت پلانی حكومەتی هەرێمدا هاتووە, گرنگی تایبەتیان هەیە لەلای حكومەت لە سێ‌ سێكتەر پێك دێت ئەویش ( گەشتیاری , پیشەسازی , نیشتەجێبوون ) ە جا وەبەرهێن چ بیانی بێت یان ناوخۆیی دەبێ‌ بەهەمان رێكاری یاساییدا تێپەڕێت.

بەرگەشت ئاكرەیی بەرپرسی راگەیاندی دەستەی وەبەرهێنان

بەپێی پرۆژەی نیشتەجێبوون ئەتلەنتك پێك دێت لە ( 643 ) خانوو بەمشێوەیە ( 296) خانوو بە ڕووبەری زەوی (200)م د و ڕووبەری بینا (150)م د , (347) خانوو بەڕووبەری زەوی (200)م د و ڕووبەری بینا (188)م د , و 900 شووقە لە ( 45 )باڵەخانە و سەنتەری بازرگانی , قوتابخانەی سەرەتایی , باخچەی ساوایان , بنكەی تەندروستی , مزگەوت , باخچەو شوێنی خزمەتگوزاری لەلایەن وەبەرهێەر پێویستن دروست بكرێن وەك هاتووە , چەندین رێكاری یاسایی هەن بۆ ئەنجامنەدان و یا كەمتەرخەمی و دواكەوتنی زۆریش لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا و هەروەها پابەند نەبوون بەو گرێبەستانەی ئەنجامدراون لەگەڵ كڕیارو لایەنەكان.