خەبات: حەمە ئەحمەد جاف: کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی شەممە ٢٠٢٣/٣/١٨ دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ نووسەرو ڕۆماننووسی بەئەزموون مامۆستا عەزیزی مەلای ڕەش سازدەکات.
کورتەیەک لەژیاننامەی مامۆستا عەزیز
– مامۆستای نووسەر پەروەردەکارو ڕۆماننووس ناوی تەواوی (عەزیز مەلا ئەحمەد ڕەحیم) ناسراو بە (عەزیزی مەلای ڕەش)
لەساڵی ١٩٣٦ لەگوندی جەغەمیرەی سنووری ناحیەی کەندێناوە(دیبەگە) لەدایکبوووە.ولەهەڕەتی گەشەکردنیدا بۆ خوێندن لە حوجرەی خوێندنی دینی دەستی بەخوێندن کردووە.، دوای شۆڕشی ١٤ ی تەمووزی ١٩٥٨ لهساڵی ١٩٥٩ عەبدولکەریم قاسم بڕیارێکی وەزارەتی مەعاریف پەسەند دەکات بۆ بەشداریکردنی هەندێک مەلای ئایینی و خولبینین کراوەتە مامۆستای سەرەتایی.. هەرلەزووەو بلیمەتی لێدەرکەوتووە و وەک ئەدیب و نووسەرو ڕۆماننووسێک توانیویەتی دەیان نووسین و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و زمان و چیرۆک و بەرهەمی منداڵان و چەندین ڕۆمانە کتێب ئامادە و چاپ بکات و کتێبخانەکوردیمان دەوڵەمەند بکات.. ئێستا مامۆستاعەزیز خانەنشینەو لەهەولێر نیشتەجێیە.

شوێن : هەولێر / هوتێل کاپیتۆل/ هۆڵی بۆنەکان
شەقامی گوڵان /چل مەتری