پڕشنگ توانا
وەکو نەریتێکی ساڵانە بۆ بەرزڕاگرتنی یادی هەشتی ئادار، هەموو نەتەوەکانی جیهان بەگشتی و کورد بەتایبەتی ڕۆژی 8 ی ئادار وەک ڕۆژێک بۆ یەکسانی و وەکیەکی و بەرگری لە توندوتیژی بەرز و پیرۆز ڕادەگرن، (8) ی ئادار چیرۆکی ئه‌و ژنه ساده و ساکارانه‌یه که له گەڵ پیاواندا هاوکار و یارمه‌تیده‌ر بوون لە دروستکردنی شارستانیه‌ت و هێنانه‌دی ئاشتی و سەقامگیری . ژنان هه‌میشه له پێناو هێنانه‌دی ئازادی بۆ هه‌مووان و به ئامانجی یه‌کسانی بوون و دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ پیاواندا له گشت بوار و مافه‌کانیاندا به‌تایبه‌تی مافه سیاسیه‌کانیان خه‌باتیان کردووه و تا ئێستاش خه‌بات ده‌که‌ن.
بیرۆکه‌ی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان له (8) ی ئاداری 1908 وە سەرچاوەی گرت ، بە هه‌زاران کرێکاری ژن له یه‌کێک له کارگه‌کانی ڕستن و چنین له شاری نیویۆرکی وڵاتی ئه‌مریکا خۆپێشاندانی فراوانیان له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافەکانیان ئه‌نجام دا که له چه‌ند خاڵێکی سه‌ره‌کیدا خۆی ده‌بینیه‌وه له‌وانه:
که‌مکردنه‌وه‌ی كاتژمێری کار، له 16 کاتژمێرەوە بۆ 10 کاتژمێر، یه‌کسانی له کرێی کار و وه‌کیه‌کی له‌گه‌ڵ پیاواندا ، هه‌روه‌ها چاککردنی دۆخی کارکردنی ژنان و پیاوانی کرێکار، ئه‌و خۆپێشاندانانه بووه هۆی پێکهێنانی سه‌ره‌تای بزووتنه‌وه‌یه‌کی ژنان له‌ناو ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا.
تایبه‌تکردنی ڕۆژێک به ڕۆژی جیهانی ئافرەتان وه‌ک جه‌ژنێکی جیهانی بۆ ژنان ، پاش ساڵانێکی زۆر هاته دی ، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بریارێکی ده‌رکرد که تیایدا داوای له سه‌رجه‌م وڵاتان کرد که ڕۆژێک هه‌ڵبژێرن بۆ ئاهه‌نگگێڕان به ڕۆژی ژنانه‌وه . زۆربه‌ی وڵاتان (8) ی ئاداریان هه‌ڵبژارد ، ئیتر ئه‌و ڕۆژه بووه هێما‌یه‌ک بۆ خه‌باتی ژنان که به‌هۆیه‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ئافرەتان به مه‌به‌ستی داواکردنی داخوازی و مافه‌کانیان خۆپێشاندان ده‌که‌ن.
له (8) ی مانگی ئاداری ساڵی 1914دا شاره‌کانی ئەوروپا جارێکی تر ڕێپێوانیان سازکرد ، که داوای وه‌ستانی جه‌نگ و به‌دیهێنانی ئاشتییان ده‌کرد. ساڵی 1917 پاش ته‌واوبوونی جه‌نگ ، تۆمارگه‌ی قوربانیانی جه‌نگ له ڕووسیادا کوشتنی دوو ملیۆن ژنیان تۆمار کرد؛ که بووه هۆی ئه‌وه‌ی ژنانی ڕووسیا له‌ژێر دروشمی (( له پێناو نان و ئاشتیدا )) خۆپێشاندان بکه‌ن، وێڕای هه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕانی له‌و کاته‌دا به ڕێگری‌کردن له ڕێپێوانه‌کانیان، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر یه‌کگرتوویی و گه‌وره‌ی ژنانی ڕووسیادا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون؛ هه‌روه‌ها یه‌کگرتوویی ژنانی ئەوروپا هاوشێوه‌ی ڕێپێوانه‌کانیان ده‌سه‌ڵاتیان ناچار کرد کە ڕه‌زامه‌ند بێت به پێدانی مافی هه‌ڵبژاردن بۆ ژنان و ڕەخساندنی ده‌رفه‌ت له به‌رده‌میاندا بۆ ئه‌وه‌ی له پاڵ پیاواندا ببنه ڕه‌گه‌زێکی چالاک له‌نێو کۆمه‌ڵدا.










