خەبات: سولین سلێمان:- دەستەی کارگێری فیلمی (رامسێس پاریس) لە ڕێگەی نامەیەکی فەرمی کە بۆ بەرهەمهێنەرانی فیلمی “رامسێس پاریس” نێردراوە، ئەوە ئاشکرا کراوە کە هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ وەستاندنی نمایشکردنی فیلمەکە، ئەو دەنگۆیانەش دەگوترێن هەمووی بێ بنەمان، بڕیارە فیلمی “ڕەمسێس پاریس” لە جەژنی ڕەمەزاندا نمایش بکرێت، ئەستێرەی لوبنانی هەیفا وەهبی رۆلی سەرەکی تێدا دەگێرێت.

ڕووداوەکانی فیلمی “رامسێس پاریس” لە دەوری چوارچێوەیەکی کۆمیکدا دەسوڕێتەوە، باس لە جوڵەی کۆمەڵێک میسری لە ڕامسێسەوە بۆ پاریس دەکات و ئەم گەشتە چەندین ڕووداو و سوپرایز لەخۆدەگرێت، لەنێو دیمەنە کۆمیکییەکان کە لەسەر بنەمای کۆمیدیای دۆخەکە دروستکراون و ڕووداوەکان دەگەنە لوتکە کاتێک بڕیار دەدەن باندێک پێکبهێنن بۆ دزینی تابلۆی مۆنالیزا لە مۆزەخانەی لۆڤەر.