خەبات: سولین سلێمان:- کاپتن و پاڵەوانی جیهانی مامۆستا ئەحمەد رامبۆ و لەهەمان کاتدا سەرۆکی یەکێتی لقی هەولێرە لەم دیمانەیەدا بۆ خەبات باسی چالاکیەکانی لەشجوانی دەکات بۆ ئەم ساڵ دەڵێت؛ ئەمساڵ چاڵاکییەکانمان جیاوازترن و گرنگی زیاتر بە لەشجوانی دەدەین هەروەها لە سەرەتای مانگی شەش لە یەک تاکو سێ ی مانگ پالەوانێتی لەشجوانی هەولێر دەکەین،کاپتن ئەحمەد گوتیشی؛ لە هەمان مانگدا مێوانداری پالەوانێتێ شارەکانی کوردستان و شارەکانی باکووری عێراق دەکەین و مانگی حەوتیش پالەوانێتی فیزیک و بدی کلاسیک بەرێوەدەچێت، ئەحمەد رامبۆ لە ساڵی ١٩٨٨ دەستی بە یاری لەشجوانی کردووە لە یانەی هەولێر و پاڵەوانی سەر ئاستی و عێراق و جیهان خەڵات و نازناوی جیاوازی بەدەست هێناوە.