سیامند سێلکی
به‌ڕیز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رامبه‌ر یاسا شکێنی و مافیاگه‌رایی یه‌کێتی زۆر ته‌حه‌مولی کرد‌و دانی به‌خویدا گرت.
ئه‌م ته‌حه‌مول و دان به‌خودا گرتنه له‌و پێناوه‌دا بوو که ئاقلمه‌ندانی نێو یه‌کێتی و خه‌لکی دلسۆزی دیکه ڕۆلی خۆیان بگێڕن و ئامۆژگاری سه‌رانی ده‌ست ڕویشتووی یه‌کێتی بکه‌ن ، تا ده‌ست له‌یاسا شکێنی و چه‌ته‌گه‌ری و قاچاخچێتی و یاری کردن به‌موقه‌ده‌راتی کورد هه‌لگرن، لێ مخابن سه‌رۆکی یه‌کێتی و داروده‌سته‌که‌ی تکاو ڕجای هه‌موو لایه‌کی پشتگوێ خست و سور بوو له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌یاسا شکێنی و چه‌ته‌گه‌رێتی و تالان کردن.
له‌وه‌ش خه‌راپتر له‌ڕێگای کاری تیرورستیه‌وه ده‌ستی بۆ تێکدانی ئاسایشی پایته‌ختی کوردستان و ڕشتنی خوێنی هاولاتیانی کوردستانی برد، دیاره ده‌ست بردن بۆ خوێنی هاولاتیان و تێکدانی ئارامی پایته‌خت تاوانێکی هێنده مه‌زن و قیزه‌وه‌ن بوو، که نه‌ده‌کرا چاو پۆشی لێ بکرێت، بویه حکومه‌تی هه‌رێم داوای له‌سه‌رانی یه‌کێتی کرد که تاوانبارانی شه‌هید کردنی هاوکار جاف ڕاده‌ستی یاسا‌و دادگا بکه‌ن، به‌لام مخابن سه‌رۆکی یه‌کێتی بێ گۆێدانه به‌رژه‌وه‌ندیه بالاکانی کوردستان ، دالذه‌ی تیرورستانی دا‌و ئاماده نه‌بوو راده‌ستی یاسایان بکات.
وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌لۆێسته نامه‌ردانه‌یه وه‌کو هه‌لۆێستێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وێنا بکات، له‌حکومه‌تی هه‌رێم هه‌لگه‌ڕایه‌وه‌و ئیدعای ئه‌وه‌ی کرد گوایه ئه‌و (سه‌رۆکی یه‌کێتی ) ده‌خوازێت شێوازی ئیداره‌دان و به‌ڕێوه‌بردنی کوردستان راست بکاته‌وه! هه‌ر به‌هه‌مان ئه‌قلیه‌ت و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست توومه‌تی ناڕه‌وایه دایه پال سه‌رۆکی حکومه‌ت و به‌وه تاوانباری کردن گوایه گه‌مارویان خستووته سه‌ر ده‌ڤه‌ری سلێمانی ! هه‌لبه‌ت ئه‌م توومه‌ت به‌خشینه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆکی یه‌کێتی له‌حالێکدایه که خۆی کردووته به‌دیلی حکومه‌ت و وه‌کو سه‌رۆک مافیا ده‌ستی به‌سه‌ر داهاتی خاله سنوریه‌کاندا گرتووه‌و تالانیان ده‌کات.
بێ گومان هه‌ر وه‌ک له‌سه‌روه ئاماژه‌مان پێکردووه جه‌نابی سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌ئاست ئه‌م هه‌موو تاوان و تاوانکاریه‌ی سه‌رۆکی یه‌کێتی زۆر پشوو درێژ بوو، پشوو درێژیه‌که‌ی به‌ڕاده‌یه‌ک بوو، که له‌سه‌بری ئه‌یوبیش ده‌ربازی کرد بوو، بویه دوای ئه‌وه‌ی که هیچ ئاسویه‌ک نه‌ما که سه‌رۆکی یه‌کێتی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێگای ڕاست و ده‌ست له‌چه‌ته‌گه‌ری هه‌لگرێت، سه‌رۆکی حکومه‌ت ناچار بوو له‌ڕاگه‌یێنراوێکی فه‌رمیدا هه‌موو ڕاستیه‌کان له‌باره‌ی هه‌لۆێستی یه‌کێتی و سه‌رۆکه‌که‌ی بۆ ڕای گشتی ڕوون بکاته‌وه، من وه‌کو هاولاتیه‌کی ئه‌م هه‌رێمه ده‌ست خۆشی له‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌م و پێم وایه جه‌نابیان به‌م ڕاگه‌یێنراوه فه‌رمیه وه‌لامی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی دایه‌وه که گومانیان له‌بێ ده‌نگی حکومه‌ت هه‌بوو له‌ئاست یاساشکێنی و چه‌ته‌گه‌ریه‌کانی یه‌کیتی.