
رێبوار ئیدریس _ خهبات
پاش ئەوەی وەک بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەولێر دەستبەکاربوو، بەڕێز (زوبێر جەبار بابان) لە لێدوانێکیدا بۆ ( رۆژنامەی خەبات ) لەبارەی ئامانج و ئەرکی داهاتووی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان رایدەگەیەنێت، کە ئامانجیان خزمەتی زیاترە بە توێژی لاوان لە سەرجەم بوارەکانی وەرزشی، هونەری و رۆشنبیری و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکاندا، بە مەبەستی ئامادەسازییان بۆ خزمەتی داهاتوویێکی گەش بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست.
لەبارەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە بەڕێوەبەری لاوانی هەولێر گوتی: ”بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە هەر قەزا و ناحیەیەک بە سەنتەری شاری هەولێریشەوە، ناوەندێکی وەرزش و لاوانمان هەیە، بەجۆرێک هەریەکەیان وەک فێرگەیەکی پەروەردەیی، مەشق و راهێنانی بوارەکانی وەرزش، هونەر، رۆشنبیری ، کاریدەستی، پیشەیی و چەندین بواری دیکە پێکهاتوون، لە داهاتوودا لە ناوەندەکانمان چەندین خولی تایبەت بەو بوارانە بۆ لاوان و نەوجەوانانی سنوورەکەیان دەکەینەوە.”
هەروەها تیشکی خستە سەر هەوڵدان بۆ نەهێشتنی دیاردە نامۆکانی دوور لە کۆمەڵگەی کوردەواری لەناو توێژی لاواندا وەک ‘تووندڕەوی، دەمارگیری و لادانە کۆمەڵایەتییەکان’، بەڵێنیدا چەندین کۆڕ و سیمینار بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردانە لەناوەندەکانیاندا سازبکەن.
زوبێر جەبار بابان وەک بەڕێوەبەری لاوانی هەولێر رایگهیاند : له چوار چێوهی بهرنامهو پرۆژهكانی وهزارهتی رۆشنبیری و لاوان و دهزگا پهیوهندارهكانی حكومی و رێكخراوهكانی كۆمهڵگهی مهدهنی و به هاوكاری بهرێز پارێزگاری ههولێر و بهرێوهبهرایهتی گشتی لاوان ، ههوڵ دهدهین ههمیشه داكۆكیكارو پشتگیری ماف و خواست و ویستی لاوانی سنورهكهمان بین ، چونکە پێشکەوتن و شارستانیەتی هەر کۆمەڵگەیەک پەیوەستە بە بەکارخستنی تواناسازی لاوانییەوە.