کەسێک بە چەک هێرشی کردووەتە سەر بارەگای ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی دهۆک کە بەهۆیەوە کارمەندێکی ئاسایش شەهید بووە و یەکێکی دیکەش بریندارە، هێرشبەرەکەش کوژراوە.

لەم بارەیەوە کەناڵی ئاسمانیی (کوردستان24) ڕایگەیاند: ”بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو هێرشبەرە بە ڕەگەز عەرەبە و لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە کوژراوە، هەروەها کارمەندێکی ئاسایش بەهۆی ڕووداوەکەوە شەهید بووە و یەکێکی دیکەش بریندارە.”

ئەم هێرشە کراوەتە سەر بارەگای ئاسایشی ناوشار لە ڕۆژهەڵاتی شاری دهۆک.

بەپێی زانیارییەكان  شەهیدەكە ناوی ئازاد دۆسكییە .