خەبات: سه‌نگه‌ر حوسێن:- له هه‌رێمی كوردستان فره ئازادییه‌ك له‌بواری راگه‌یاندن هه‌یه كه زۆر بوار ده‌گرێته‌وه، له‌وانه كه‌ناڵی رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن و سایت و په‌یجه‌كانی سۆشیال میدیا و رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان كه پێویست ده‌كات ده‌زگایه‌ك هه‌بێ چاودێریان بكات تاكو شێوازی كۆمه‌ڵگا نه‌شێوێندرێت. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به‌م ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستێت، له‌دیمانه‌یه‌كی كورتی خه‌بات له‌گه‌ڵ شێروان عه‌وڵا خورشید به‌رێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه تیشكێك ده‌خه‌ینه سه‌ر كار‌و چاڵاكی ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌و چۆنیه‌تی چاودێری ئه‌و هه‌موو ده‌زگایه.
*له كوردستان به‌هۆی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیاو پێشكه‌وتنه‌ی له بواری راگه‌یاندن هه‌یه، به‌تایبه‌تی دروست بوونی كه‌ناڵه ئه‌هلییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان، ئه‌و كاره‌ش قورساییه‌كی كردۆته سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان، ئێوه چۆن له‌گه‌ڵیان ته‌عامول ده‌كه‌ن؟
هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن دابمه‌زرێنێت، ئێمه فۆرمێكی ده‌خه‌ینه به‌رده‌می بۆ ئه‌وه ئه‌و زانیارییانه‌ی پێویسته بیخاته ڕوو، دواتر ئێمه‌ش به‌رزی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆ ئه‌نجامدانی كاره یاساییه‌كان و ره‌زامه‌ند وه‌رگرتن له وه‌زاره‌تی ناوخۆدا، ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌ی نه‌بوو، ئه‌وا نووسراوێك ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌و گه‌یاندن ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر رادیۆ بێت، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فریكوێنسێك، ئه‌گه‌ر ته‌له‌فزیۆن بێت دوای ته‌واوبوونی رێكاره یاساییه‌كان و مۆڵه‌ت پێدانی، ده‌ینێرینه لای ئه‌و كۆمپانیا ناوخۆیانه كه په‌خشی كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌كان ده‌كه‌ن.
*شێوازی چاودێری به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان چۆن ده‌كه‌ن كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه دروست ده‌كات؟
ئێمه به‌پێی رینمایی 1ی ساڵی 2014 چاودێرین و كۆمه‌ڵه رێكارێك هه‌یه بۆ پابه‌ندكردنیان، ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بوون ئه‌وا لێپێچینه‌وه به‌رامبه‌ر ره‌فتاره‌كانیان ده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه یاساییه‌كمان نییه بۆ سزادانیان، ته‌نها ده‌توانین سه‌ره‌تا ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه، له حاڵه‌تی دووباره بوونه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌ناڵه‌كه داده‌خه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌ر پابه‌ند نه‌بوون ده‌درێنه دادگا بۆ ئه‌وه‌ی ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ بكرێ.
*هیچ جار هه‌یه له‌لایه‌ن راگه‌یاندكار یاسا پێشێل كرا بێت و ئێوه‌ش ئیجرائاتان كردبێت؟
رۆژانه كێشه دێته پێش، زۆر چار بووه كه‌ناڵێك په‌یامه‌كه‌ی به‌ده‌ر بووه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یان مافی تاكی پێشێل كردووه، ئێمه لیژنه‌یه‌كی دیاریكراومان هه‌یه هه‌م له‌بواری یاسایی هه‌م له‌بواره پیشه‌ییه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كات، روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات به به‌رێوه‌به‌ری گشتی، له‌مباره‌یه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
*جاران وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان چه‌ند ده‌زگای راگه‌یاندنی هه‌بوو، له‌نێویاندا چاپخانه‌ی رۆشنبیری بوو، كه به سه‌دان كتێبی بۆ رۆشنبیران به چاپ ده‌گه‌یاند، له ئێستا ئه‌و ده‌زگایه له چ دۆخێكدایه؟
دوای ساڵی 2014 قه‌یرانێك رووبه‌رووی هه‌رێمی كوردستان بۆوه، دواتر كۆمه‌ڵێك ته‌قه‌شوفات كرا له‌بواری ئیداری و دارایی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری پشكی شێری به‌ركه‌وت له‌م ته‌قه‌شوفاته، بۆ نموونه چوار به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرا به یه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی، تا پاریش مۆڵه‌تی ده‌زگای چاپخانه‌كان له‌لای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شاره‌كان بوو، ئێستا به‌رپرسیاره‌ته‌كه‌یان هاتۆته‌وه لای ئێمه‌و رێنمایی نوێمان بۆ ده‌ركردووه، به نیسبه‌ت رۆژنامه‌و گۆڤاریش ئه‌وا سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئه‌و ئه‌ركه‌یان لایه‌و ئێمه نه‌مانویستووه رۆژنامه یان گۆڤارێك ده‌ربكه‌ین.
*له‌باره‌ی ئه‌و هه‌موو شێوازی ریكلامانه له بواره‌كانی راگه‌یاندن، ئێوه چۆن لێ ده‌ڕوانن؟
له ئێستادا كار له‌سه‌ر رێنمایی كاری میدیایی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه رێكخستنی بواری فریكوێنسی و كۆمپانیاكانی په‌خش، مۆڵه‌تی رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن، سۆشیال میدیا‌و ریكلامی بازرگانی، هه‌روه‌ها ئه‌و بواره میدیایانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه كار له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خێرخوازی ده‌كرێن، هیوادارم بتوانین له‌ساڵی داهاتوو بخرێته بواری جێبه‌جێ كردن، به‌وهۆیه‌وه نزیكه‌ی 70% ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی ئێستا هه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌بن.
*سه‌باره‌ت به بواری كتێب، كاتی خۆی ئێوه به‌شدارییه‌كی كاراتان هه‌بوو له پیشانگای كتێبی فرانكفۆرت، له ئێستادا چۆنه؟
به‌نیازین بۆ ساڵی داهاتوو پرۆژه‌یه‌ك بده‌ینه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان بۆ رێكخستنی ئه‌و پێشانگایانه، چ ئه‌و پێشانگایانه‌ی خۆمان مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانیان ده‌ده‌ین، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو له شاری سلێمانی كرایه‌وه، یان ئه‌وه‌ی مانگی ئاداری داهاتوو كه له‌شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، له داهاتووش به‌رنامه‌مان هه‌یه له دهۆك بكرێته‌وه، به‌نیسبه‌ت پێشانگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌وه له ئێران و لوبنان و میسر و به‌غدا پێشتر به‌شداریمان تێدا كردووه، ده‌بی زووتر خۆمانی بۆ ئاماده بكه‌ین و ره‌زامه‌ندین لایه‌نه به‌رپرسه‌كان وه‌ربگرین تا وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵمان لێ نه‌یه‌ت، كه دوای ته‌واو بوونی پێشانگاكه ئینجا ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی داراییمان بۆ هاته‌وه، بۆیه نه‌مانتوانی به‌شداری پێشانگای كتێبی فرانكفۆرت بكه‌ین.