خەبات: سولین سلێمان:- هێڵی لۆڤ كچە شۆخی گۆرانیبێژی كورد گۆرانیەك بۆ مۆندیالی قەتەر لە پێگەی فەرمی یوتیوبی خۆی بڵاودەكاتەوە و بەم زووانەش دەیكاتە ڤیدیۆكلیپ. تێكستی گۆرانییەكەی هێڵی لەلایەن پرینس سۆلۆمۆە بۆی دانرەوە و مێلۆدیەكەشی هی هێڵی خۆیەتی، بڕیاریشە ئەو ڤیدیۆكلیپە لە كۆڵانەكانی هەولێر كاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجام بدرێت. هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە “هێلی لۆڤ” ساڵی 1988 لە ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، لە ساڵی 2013 بە گۆرانی “Risk It All” ناسراوە، بە زمانی ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت، لە ساڵی 2014 لە فیلمی”Mardan”بەشداری كردووە و هەروەها هێڵی یەكێكە لە كچە كوردە هونەرمەندانەی كە لەگەڵ زۆربەی گۆرانیبێژە جیهانیەكان دوێتی كردووە خاوەنی ملیۆنان ڤیوە لە یوتیوب.