سیامند سێلکی
ماوه‌یه‌که‌ قوباد تاله‌بانی بایکوتی کوبونه‌وه‌و ده‌وامی فه‌رمی حکومه‌تی کردوه‌و حزبه‌که‌شی له‌هاوبه‌شێکی سه‌ره‌کی حکومه‌ته‌وه‌ بوته‌ نه‌یارێکی سه‌رسه‌خت، سه‌رۆکی یه‌کێتی به‌و نیه‌ته‌ی که‌ ئه‌م هه‌لۆێست و بایکوت کردنه‌ وه‌کو هه‌لۆێستێک له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی لای خه‌لک وێنا بکات.

به‌ مناسبه‌و بێ مناسبه‌ په‌لاماری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌دات و به‌وه‌ تاوانباری ده‌کات گوایه‌ به‌شێوازێکی دادپه‌روه‌رانه‌ داهاته‌کان دابه‌ش ناکات و گه‌ماروی خستتووته‌ سه‌ر سلێمانی، هه‌ر به‌هه‌مان نه‌فه‌س ئیدعای ئه‌وه‌ش ده‌کات گوایه‌ بۆ رێککه‌وتن و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان زۆر هه‌ولی له‌گه‌ل پارتی داوه‌ .به‌لام هه‌وله‌کانی بێ ئه‌نجام بوون!

بێ گومان ئه‌م هه‌لۆێسته‌ی یه‌کێتی نه‌دوور نه‌نزیک هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌لک و شێوازی ئیداره‌دان و به‌ڕێوه‌بردنی کوردستانه‌وه‌ نیه‌ وه‌کو ئه‌وه‌ی بافل له‌خیتابه‌ پڕ له‌چه‌واشه‌کاریه‌که‌یدا باسی لێوه‌ ده‌کات.

به‌لکو په‌یوه‌ندی به‌که‌یسی تیرور کردنی شه‌هید هاوکار جافه‌وه‌ هه‌یه‌، وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌ شاشه‌ی تیڤیه‌کانه‌وه‌ بینیمان داموده‌زگاکانی ئاسایشی کوردستان ژماره‌یه‌ک له‌و تیرورستانه‌ی ده‌ستگیر کرد که‌ ده‌ستیان له‌و کاره‌ تیرورستیه‌دا هه‌بوو، دانیشیان به‌تاوانه‌که‌یاندا نا، حکومه‌تی هه‌رێم داوای له‌یه‌کیتی کرد که‌ تاوانبارانی سه‌ره‌کی ئه‌و کاره‌ تیرورستیه‌ ڕاده‌ستی دادگا بکات، ئه‌مه‌ له‌سه‌روپه‌ندی پێکهێنانی حکومه‌تی نۆێی عێراق و پرسی هه‌لبژاردنی سه‌رۆک کوماردا بوو .بافل تاله‌بانی داوای کرد که‌ حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و که‌یسه‌ بشارێته‌وه‌و بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نه‌کات .له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاماده‌ی خۆی ده‌ربڕی که‌ ده‌ست له‌پۆستی سه‌رۆک کومارو زۆر شتی دیکه‌ش هه‌لده‌گرێت.

به‌لام حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ی به‌تووندی ڕه‌د کرده‌وه‌و دوپاتی کرده‌وه‌ که‌ ده‌ست بردن بۆ ئاسایشی پایته‌خت و گیانی هاولاتیان هێلی سوره‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبول ناکرێت . له‌م سونگه‌وه‌ تیرورسته‌کانی هێنایه‌ سه‌ر شاشه‌ی تیڤیه‌کان و ڕاستی و دروستی تاوانه‌که‌ی بۆ ڕای گشتی ڕوون کرده‌وه‌ .ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ بافل و یه‌کێتی هه‌لۆێست دژی حکومه‌ت وه‌رگرن و ڕۆژانه‌ش توومه‌تی ناره‌وا بوی دروست بکه‌ن . به‌کورتی به‌کوردی ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ بوایه‌ له‌سه‌ر داوای بافل که‌یسی تیرور کردنی هاوکار جاف په‌رده‌ پۆش بکات.

بافل و یه‌کێتی ده‌ستیان له‌پۆستی سه‌رۆک کومار هه‌لده‌گرت و قوبادو تیمه‌که‌شی به‌رده‌وام ده‌بوون له‌کوبونه‌وه‌و ده‌وامی فه‌رمی حکومه‌ت، به‌لام پارتی و حکومه‌تی هه‌رێم وه‌کو هه‌میشه‌ له‌پێناو هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سک ئاماده‌ نه‌بوون چاوپۆشی له‌خوێنی به‌ناحه‌ق رژاوی که‌سێکی بێ تاوان بکه‌ن.