ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پۆستی باڵا یەکلاکرانەوە کە بەرپرسی مەکتەب و بەشەکانی پارتی دیاریکرا، ھاوکات ھەفتەی داھاتوو بەرپرسانی لقەکانی پارتی گۆڕانکاریان بەسەردا دێت.

مەحمود محەمەد کە بە گووتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرایەوە، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: “بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنەکان یاریدەدەریان دەبێت و لە داھاتوودا ئەوان لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و یەدەگەکان ھەڵدەبژێردرێن، ھاوکات باسی لەوەشکرد، رەنگە ھەندێ گۆڕانکاری جوگرافی لە لقەکاندا بکرێت و ئەمەش لە دەسەڵاتی مەکتەبی سیاسی دایە، ھەروەھا لەبارەی کۆنفرانسی لقەکانەوە گوتی، ھەرکات لقەکان دامەزران، ئەوکات کۆنفرانسی ناوچە و رێکخراوەکان دەکرێن”.

مەحمود محەمەد، سەبارەت بە کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی نیشتمانیی کوردستان گوتی: “بەبڕیاری کۆنگرە و جەنابی سەرۆک لاپەڕەیەکی نوێ بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ لایەنەکان ھەڵدەدرێتەوە، دەبێت راسپاردەکانی کۆنگرە جێبەجێ بکرێن و دواتر دەست بە جێبەجێکردنی کارەکانی دیکە و دانوستانەکان دەکەینەوە”.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرپرسانی مەکتەبەکانی رێکخستن و بەشەکان بەو شێوەیە دیاریکران:

گووتەبێژی پارتی/ مەحموود محەمەد

بەشەکانی مەکتەبی سیاسی:

-بەشی ھەڵبژاردن/ رێبوار یەڵدا
-بەشی رێکخستن/  ھێمن ھەورامی
-بەشی پەیوەندییەکان/ د. جەعفەر ئیبراھیم
-بەشی دیراسات و توێژینەوە/ د. چنار سەعد
-بەشی رۆشنبیری و راگەیاندن/  د. سالار عوسمان
-بەشی کارگێڕی و دارایی/ زاگرۆس فەتاح
-بەشی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان/  ھیوا ئەحمد مستەفا
بەشی وەبەرھێنان/ د. ئاراس حەسۆ
-دەستەی چاودێری و بەدواداچوون/ ئامینا زکری
-مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای ھەولێر/ سەربەست لەزگین
-مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای دھۆک/ د. پشتیوان سادق
-مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای سلێمانی/ عەلی حوسێن
-مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای نەینەوا/ نەوزاد ھادی
-مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای کەرکوک/ د. کەمال کەرکوکی
-مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای بەغدا/ د. فوئاد حوسێن