خەبات:سولین سلێمان:- هونەرمەندی لاو ئامانج رەواندزی نوێترین بەرهەمی ڤیدیۆ كلیپی خۆی بەناوی (سەیرە)بڵاودەكاتەوە” ئامانج لە لێدوانێكی تایبەت بە لاپەرەی هونەری خەبات لە بارەی ئەو بەرهەمەیەوە گوتی:لە ماوەی ڕابردوو زۆر ستایلی ڕۆژ ئاوایی هاتنە ناو گۆرانی و مۆسیقای كوردی بەشێكی خەڵك قەبوڵی كرد بەشێكیش دژین، من ویستم كارێك بكەم بە گۆرانی باسی ئەو بابەتە بكەم وبیرۆكەی ئەو گۆرانیە لەوە هاتە كایەوە.
لە بارەی كلیپەكەش ویستومە جوانی جل و مۆسیقای كورد و هەڵپەڕكێ زیاتر زاڵ بكەم و جوانتر پیشانی بدەم” ئامانج گوتیشی: كەوا تێكستی گۆرانیەكە لەلایەن كارۆخ رواندزییە بۆی دانراوە و میلۆدی و ئەرێنجی گۆرانیكە ئەفشین شكورییە دەرهێنەری كلیپەكە ئەحمەد ڕەمەزانە، هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ویستومە بڵێم ئێمەی كورد بە شایی و گۆرانی و ستایلی خۆمان جوانین واز لە دانس و شتی ڕۆژئاوایی بینن، بەڵام بە داخەوە هێشتان هەموو ئەوانەی گوێیان لێ گرتووە لێی حاڵی نەبوونە كاری هونەری لای من وەك حەزە نەك وەك كاری سەرەكی بیكەم بەپیشە، ئەوەشی خستەڕوو: من ماوەیەكی زۆرە كاری هونەری دەكەم، بەڵام كەم كەم كار دەكەم چونكە كاری دووەمی من هونەرە ڕۆژانە بە كاری بزنسی تایبەت بە خۆم لەگەڵ دەوامی فەرمی لە پەرلەمانی كوردستان سەرقاڵم دەرچوی بەشی یاسام.