خەبات: رۆشنا عەلی:- زۆربەی قوتابخانە حكومییەكان لە رێگای كۆمپانیایەك پاس و تەكسی هاتووچۆی بۆ دابینكراوەو هاتوو چۆ بە قوتابیان دەكات و شۆفێرەكانی ئەو كۆمپانیایە بۆ هەر قوتابییەك سەرباری كرێی هاتوو چۆ 3000هەتا 10000 دیناریش دەخەنە سەر پارەی كرێكە كە بۆ كۆمپانیا دەچێت بەناوی دابینكردنی پێداویستی بۆ قوتابخانەكە لەمبارەیەوە لاپەرەی پەروەردە بەدواداچوونێكی ئامادە كردووە:
*لەم بەدواداچوونەدا سەرەتا چوومە قوتابخانەیەك كە زمانی خوێندنی عەرەبی بوو شۆفێرەكانیشی عەرەب بوون پرسیارم لێكردن كە ئایا هیچ پارەیەك لە قوتابیان وەردەگرن؟ یەكێك لە شۆفێرەكان وەڵامی دایەوە نەخێر ئێمە تەنها هاتووچۆ بە قوتابیان دەكەین و قوتابخانەكەش هیچ كۆمپانیایەكی نییە و ئێمە خۆمان بەرپەرسیارێتی سەلامەتی منداڵان هەڵدەگرین و پێویستمان بە هیچ كۆمپانیایەك نییە.
*لە قوتابخانەیەك كە ژمارەی قوتابیانی زۆرەو بەدەر لە سنوری جوگرافی قوتابی وەرگرتووە چەندین پاس و تەكسی هەیە ویەكێك لەو شۆفێرانەلەبارەی ئەوەی كە ئایا پارە لە قوتابیان بەهیچ ناوێك وەردەگرن جگە لە كرێ ئەو شۆفێرە بۆ خەبات لەمبارەیەوە گوتی : من حەڤدە ساڵە لەم قوتابخانەیەم ساڵێك ویستییان بیدەنە شەریكە نەمانهێشت، چونكە شەریكە عمولەی دەوێ بۆچی 10000 دینار لەو گۆڕە بدەینە كابرایەك ، ئەو پارەیە هیچ كاریگەری لەمن ناكات لەبەر ئەوەی من لەسەر حسابی قوتابی دەیدەمە شەریكە لەو لایە دەهەزار دینار دەخەمە سەر كرێی هاتووچۆی قوتابییەكە من وەك خۆم تا ئێستا پارەم بە شەریكە نەداوە، بەڵام لە قوتابخانەكانی تر زۆر هەیە كە پارەكەیان داوە بەڕێوەبەر لەگەڵا كۆمپانیایەك رێكدەكەوێ و پارە لە سایەقەكان وەردەگرێت سەرەتا مەسرەفێكی رەمزی بۆ قوتابخانەكە دەكات دوایش یەك دینار بۆ قوتابخانەكە نییە زۆری قوتابخانەكان مقاولەو گیراوە یان قۆرغ كراوە.
*لەبارەی ئەوەشی كە ئایا پارە نادەن لەم قوتابخانەیە هاوكاری بەڕێوەبەر دەكەن ؟ئەو شۆفێرە گوتی :جاری واهەیە بەڵێ داوا دەكەن كە شتیان بۆ بكڕین یان گواستنەوەی شتێبەك یان چاككردن ،بەڵام مادی نا تەنها مەعنەوی من حەڤدە ساڵە لەو مەكتەبەم نەم ئەزانی معاون و مدیر كێیە؟ بەڵام ئەو ساڵەی شەریكەی هێنابوو هەر لە ناو ئیدارە بووم و هەموویانم ئەناسی.
*شۆفێرێكی تر كە هاوكات گواستنەی قوتابی لە دوو قوتابخانە دەكات لە یەكێكیان وەك خۆی وتی هیچ پارەیەك نادات و لەیەكێكی تریش سەرەرای نەبوونی كۆمپانیاش پارە دەدات ئەو لەمبارەیەوە بۆ خەبات گوتی: من لە قوتابخانەیەكم هەموو مانگێك عمولەی حەوت هەرزار ئەدەمە كۆمپانیا هەر ناشزانم بۆچی ئەیەم نە كۆمپانیایە نە شەریكە هەر تەڵەبەی حەوت هەزار تەئمیناتیش 200 دۆلارم داوە من 15 تەلەبەم هەیە 110000دەدەمە ئەو كەسە حانوت و مەكتەب هی خۆیەتی ئەوە دەساڵە دوو بەرێوەبەریش رۆشتوون ئەو هەر ماوە 15 كۆستەرن ئەم قوتابخانەیەش ویستیان بیدەنە كۆمپانیا ئێمە نەمانهێشت ،چونكە هەمووی لەسەر حسابی قوتابییەو ئەم شۆفێرانەش هەمووی خەڵكی فەقیرن.
شۆفێرێكی تر كەلە قوتابخانەیەك گواستنەوە بە قوتابیان دەكات ئاماژەی بەوەكرد كە مانگانە 10000 دینار دەداتە كۆمپانیایەك بە مەبەستی خزمەتكردنی قوتابخانەكە و وتی هەر كەم و كوری قوتابخانەكە هەبێت بەو پارەیە چارەسەری دەكەین و ماوەی نزیكەی دەساڵە هەمان كۆمپانیایە و قوتابخانەكەش ژمارەیەكی زۆر قوتابی لەسەرجەم گەرەكەكانی هەولێر هەیە.
ئەو شۆفێرە ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان هاوكات لە باخچەیەكیش هات و چۆ بە قوتابیان دەكەن لەوێش بۆ هەر منداڵێك 5000 دینار دەدەنە كۆمپانیاو كۆمپانیا دەڵێت بۆ نۆژەنكردنەوەو پێداویستی ئەو باخچەیەیەو ئێمە لێرە دەبێت خزمەتی باخچەكەش بكەین ئەم پێنچ هەزار دینارەش سەرباری كرێی هاتوو چۆكەیە.











