
وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمى كوردستان ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردهوه و ڕایدهگهیهنێت، ههر قوتابییهكى سنوورى وهزارهتى پهروهردهى عێراق له وانهى كوردى نهگاته نمرهى پێویستى دهرچوون، به دهرنهچوو دادهنرێت.
ئهمڕۆ ههینى 28/10/2022، ئالان حهمهسهعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمى كوردستان، ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردهوه و دهڵێت: “پاش دەرچوونی گشتاندنێک لە وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ لە 6/10/2022، سەبارەت بەوەی زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی وەزارەتی ناوبراو دەرنەچوونی تێدا نییە و لە تاقیکردنەوەی گشتیی هەژمار ناکرێت، لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە هەر هەمان ڕۆژ لە لەگەڵیان لە پەیوەندیدا بووین، لە ئەنجامدا ڕێککەوتین کە شاندێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەردانی وەزارەتمان بکەن”.
ئهوهشى خستووهته ڕوو: “لە 10/7/2022، شاندێک لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە هەرێمی کوردستان مانەوە و گفتوگۆکانمان بەردەوام بوون، سەرەنجام کۆنووسێکی هاوبەش نووسراویەوە و بەندە و وەزیری پەروەردەی عێراق لە کابینەی پێشوو، لە 13/10/2022 واژۆمان کرد و ڕەزامەند بووین، مانگێکیش دانرا کە دەبێت هەردوو وەزارەت گشتاندن بەو ڕێککەوتنە دەربکەین، سەرەنجام هەوڵەکانمان سەرکەوتوو بوون و لە 24/10/2022، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی هەڵسەنگاندن و ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ، گشتاندنی پێویستی دەرچواند کە زمانی کوردی (دەرنەچوون)ی تێدایە و ئەگەر قوتابی لە بابەتی زمانی کوردی نەگەیشتە نمرەی پێویستی دەرچوون، ئەوا بە دەرنەچوو دادەندرێت”.