قایمقامی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی خراپ سێ به‌نزینخانه‌یان سزاداوه‌.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالێتییەکەى لە شاری هەولێر (3) سێ بەنزینخانە سزادران.

ڕاشیگه‌یاند كه‌ سزاكه‌یان جگه‌ له‌ پێ بژاردن، هه‌روه‌ها بریتی بووه‌ له‌ داخستنی به‌نزینخانه‌كان بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ له‌ ڕێكه‌وتی 22/10/2022 تاوه‌كو 27/10/2022 .

قامقامی هه‌ولێر ناوی هه‌رسێ به‌نزینخانه‌كه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ بریتین له‌ (وێستگه‌ی باز، وێستگه‌ی باواجی، وێستگه‌ی بێداو).