بە ئامادەبوونی 277 پەرلەمانتار، دەنگدانی نهێنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجامدراو لە گەڕی یەکەمدا، عه‌بدولـله‌تیف ره‌شید زۆینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24ی راگه‌یاندوه ، لە گەڕی یەکەمدا، لەتیف رەشید (157) دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەستهێنا و بەرهەم ساڵحیش (99) دەنگی بەدەستهێنا.
لە گەڕی دووەمدا، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، لە نێوان لەتیف رەشید و بەرهەم ساڵح بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی یاسا، لە گەڕی یەکەمدا هەر کاندیدێک زۆرینەی دەنگەکانی بەڕێژەی 220 دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەستهێنابووایە، راستەوخۆ دەبووە سەرۆک کۆماری عێراق.