خەبات: سولین سلێمان:- ئیڤان باند لە پێگەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاشكرایان كردووە بریارە لە بەرواری ١٠/١٤ كۆنسێرتی ئیڤان باند لە هۆڵی mi9 hall لە شاری هەولێر ئێوارەی رۆژی هەینی كاتژمێر ٧ بەرێوەبچێت،و لە ئێستاشەوە دەست بە فرۆشتنی پلیتەكان كراوە.هەردوو هونەرمەند “حوسێن شەریفی، فواد غەفاری” ناسراو بە “ئیڤان باند” دو گۆرانیبێژی لاوی خەڵكی ئێرانن لە كوردستان هەوادارێكی زۆریان هەیە گشت گۆرانییەكانیان لە یوتیوب چەندەها ملیۆن بینەریان هەیە.حوسێن شەریفی” لەدایك بووی ساڵی 1987ە، “فواد غەفاری” لە ساڵی 1986 لە دایك بووە، لە 2016 بە فەرمی ئیڤان باندیان دروست كرد، بە گۆرانی “علیجناب” ناوبانگێكی زۆریان پەیدا كرد، خاوەنی چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپن.