گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر، لە پەیامێکی هۆشداریی بە پەلەدا، داوا لە هاووڵاتییانی هەولێر دەکات بەهۆی تێکچوونی دۆخی کەشوهەوا و بارینی بارانی بە خوڕ و دروستبوونی لافاو، لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە.

شەممە 7ـی تشرینی دووەمی 2026، عەقید شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر لە پەیامێکی هۆشداریدا راگەیاند، پێویستە هاووڵاتییان لەم دۆخەدا لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە، بۆ ئەوەی دووربن لە زیانی گیانی و رووداوی نەخوازراو. جەختی لەوەشکردەوە، تا ئەو کاتەی دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە، تەنیا بۆ کاری زۆر پێوسیت و بەپەلە نەبێت هاتنە دەرەوە و گەڕان بە شەقامەکاندا پڕ مەرەسییە، چونکە بە هۆکاریی پەنگخواردنەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو لە هەندێک جێگە، گیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا شاخەوان سەعید رایگەیاند، داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لە گەر جێگەیەک هەستیان بە کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو کرد، بە زووترین کات پەیوەندی بە بەرگریی شارستانییەوە بکەن و تیمەکانمان ئاگادار بکەنەوە لە شوێن رووداوەکان، بۆ ئەوەی بە خێرایی تیمەکانی فریاگوزاریی خێرا بە هانایانەوە بچن و لە روودانی هەر رووداوێکی نەخوازراو رزگاریان بکەن.