لە كۆی 146 تریلیۆن دیناری پشكی هەرێمی كوردستان تەنیا 41 تریلیۆن دیناری ناردووە”

ئەمڕۆ شەممە 7ـی 11ـی 2026، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راپۆرتی داتا و زانیاریی تایبەت بە وردەکاریی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق و ناردنی پشکی كوردستان لەنێوان ساڵانی 2014 تاوەکوو 2025 بڵاو كردەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بەم شێوەیە خستوویەتییە ڕوو:

– لە کۆی 146 تریلیۆن دیناری پشکی هەرێم تەنیا 41 تریلیۆن دینار نێردراوە.

– لە 12ساڵی ڕابردوو بەتێکڕا 2.04%ـی بودجەی گشتیی عێراقی فیدڕاڵ بۆ هەرێم نێردراوە.

– لەو ماوەیە حکوومەتی فیدڕاڵی، مووچەی 8 ساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە.

– قەبارەی بودجەی سەروەری لە 10 بڕگەوە بۆ 100 بڕگە زیاد کراوە.

– هەرێمی کوردستان بە 65 تریلیۆن دینار لە بودجەی سەروەری بەشدار بووە.