خەبات:بەرهەم شێخ عزەدین:- هونەرمەندی دەنگ خۆش شێركۆمستەفا یەكێكە لەوهونەرمەندانەی ساڵانێكی زۆرە لەبواری هونەری گۆرانی كوردی كاردەكات و خاوەنی ستایلی تایبەتی خۆیەتی و بایەخ بەكلتور و ڕەسانایەتی لەبواری هونەردەدات ،شێركۆ دەربارەی دوابەرهەمی خۆی تایبەت قسەی بۆخەبات كرد و گوتی: گۆرانی كچی پاییز لە تێكست :هاوكار هەستیار ،شێركۆمستەفا، ئاوازی:شادمیهر نامۆ، مۆزیك و مێكس وماستێرینگ:شادمیهر نامۆ،ڤۆكاڵ ڕیكۆرد:شاڵاو ڕەزا،وێنەگرتن ودەرهێنانی : دیار مەهدی، شێركۆ مستەفا سەبارەت بەم گۆرانیە نوێیەی زیاتردەڵێت:گۆرانیەكی زۆر تایبەتە كەبەستایل وشێوازێكی جیاواز كارمان تێدا كردووە،هەروەها دەڵێ تێكستی گۆرانیەكەمان بەهاوبەشی لەگەڵ شاعیری لاو هاوكار هەستیار نوسیوە،هەروەها شێركۆ دەڵێت لەكۆتایی كلیپی گۆرانیەكەدا كۆپلەیەك لەگۆرانی نەسیمەكەی هونەرمەندی مەزن مەزهەری خالقیم بێ میۆزیك وتوەتەوەو ئاوێتەی گۆرانیەكەم كردووە،كە زۆر بەدڵی هاوڕێیان بووە،شادمیهر نامۆ ئاوازدانەرو خاوەنی مۆزیكی گۆرانیەكە دەڵێت:ئەم گۆرانیە لەهەرە گۆرانیە تایبەتەكانە كەبەهەموو توانای خۆمەوە بەدڵ كارم تێدا كردووە،دەنگی هونەرمەند شێركۆش سۆزێكی زۆر تایبەتی بەئاوازەكە بەخشیوەو پێم خۆشە هەتا شێركۆ بەردەوام بێت هەرە ئاوازە جوانەكانی خۆمی پێش كەش بكەم چونكە زۆر بەجوانی ئەدای ئەكات وهەمیشە زیاتر لەوەی من دەمەوێت ئەیبەخشێت وئاوازەكە لەگەڵ هەست ودەنگی خۆیدا دەگونجێنێت، شایەنی باسە شێركۆ مستەفا دوای دابڕانێكی زۆر لەبەرهەمی هونەری نوێ،لەماوەی ساڵ ونیوی ڕابوردوودا لەسەر ئەرك وماندووبوونی خۆی ،توانیویەتی سێ گۆرانی نوێ بڵاوبكاتەوە و كلیپیان بۆ بكات،گۆرانیەكان ،خەونی تەمەن،بیرت دەكەم ،كچی پاییز.شێركۆ لەناوەڕاستی نەوەتەكانەوە كاری هونەری دەكات وئەندامێكی چالاكی ئەم تیپانەبووە،زیروبەم ،تیپی زانكۆی سەڵاحەدین،كۆڕی نەوای كورد و لەگەڵ ئەم تیپانەدا چەن گۆرانیەكی پێش كەش كردووە ودواتر یەكەم ئەلبوومی خۆی بەناوی ،یەكەم نیگا لەساڵی 2003بڵاوكردۆتەوە كەیانزە گۆرانی لەخۆیگرتبوو ، لەوانەگۆرانی دڵم بێ تۆ كە كلیپی بۆكراوەو دەنگدانەوەیەكی باشی هەبوو لەكاتی خۆیدا.لەساڵی 2007 گۆرانی كەركوكی تۆماركردووەو وێنەگرتووە كە ئەم گۆرانیەش بەباشی چووە ناو جەماوەری شاری كەركووكەوە بەتایبەتی.