خەبات: ڕاگەیاندنی زانكۆی سەلاحەدین بڵاوی كردەوە،خوێندنی قوتابییانی زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر لە ئەكادیمیای فڕۆكەوانیی شاهانەی ئوردن دەستیپێكرد.زانكۆی سەلاحەدین 15قوتابی بۆ خوێندنی فڕۆكەوانی نارد بۆ ئەكادیمیای فڕۆكەوانیی شاهانەی ئوردن، كە خوێندن‌ لەو ئەكادیمیایە دوو ساڵە و لەم ماوەیەدا قوتابییان تەنیا بابەتە پراكتیكییەكان دەخوێن.قوتابییان بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان لە زانكۆی سەلاحەدین پێدەدرێت و مۆڵەتی فڕۆكەوانیان لە ئوردن پێدەدرێت. قوتابییان چوار ساڵ دەخوێنن، دوو ساڵی یەكەم بەشێوەی مەنهەج لە زانكۆی سەلاحەدین دەخوێنن و دوو ساڵی كۆتاییش لە ئەكادیمیای فڕۆكەوانی شاهانەی ئوردن دەخوێنن.