پارێزگاری هەولێر ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ ئاوی ئیفراز سێی هه‌ولێر دەگەڕێتەوە گەڕەکەکان.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرڕایگەیاند “دوای ئەوەی دوێنێ بۆڕیی ئیفراز سێ له شوێنێک شکا، تیمەکان دەستبەکار بوون، کەمێک پێش ئێستا کاری چاککردنەوە تەواو بوو”.

پارێزگاری هەولێر گوتیشی ” بۆ پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ، ئاو دەگاتەوە گەڕەکەکان هه‌ولێر”.

بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ، کەوتووەتە باکووری شاری هەولێر و نزیکەی 40٪ی ئاوی شاری هەولێر، کە بریتین لە گەڕەکەکانی باکوور و رۆژئاوای شارەکە دابین ده‌كات.

پێشتر لە ڕاگەیاندراوێکدا پارێزگاری هەولێر موژدەی چارەسەركردنی كێشەی ئاوی ئیفراز سێی هەولێری راگەیاند و ئاشكرای كرد كە بە رەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، 20 ملیار دینار بۆ گۆڕینی تەواوی بۆڕییەكانی ئیفرازەكە تەرخان كراوە.

دوێنێ ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی وگەشتوگوزار ڕایگەیاند: ” لەم هەفتەیەوە دەست دەکرێ بە گۆڕینی بۆڕی ئیفراز سێ”.