ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق، وه‌ڵامی داواكه‌ی موقته‌دا سه‌دڕی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دایه‌وه و ڕایگه‌یاند “له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/8/2022، ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق کرد، وه‌ڵامی داوایه‌كی پێشتری موقته‌دا سه‌دری دایه‌وه، كه داوای كردبووه ئه‌نجوونه‌كه پەرلەمانی عێڕاق هەڵبووەشێنێتەوە، به‌ڵام له وه‌ڵامی سه‌دردا، ئەنجوومەنی باڵای دادوه‌ری، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه و داواشی كرد دادگه تێكه‌ڵی ململانێ و ناكۆكییه سیاسییه‌كان نه‌كرێ.