موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بووه‌ته داواكارییه‌كی جه‌ماوه‌ری و سیاسی، ئالته‌رناتیڤێكی دیكه‌ی نییه.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: پاڵپشت بن بۆ رزگاركردنی عێراق له گه‌نده‌ڵی، بۆ ئه‌وه‌ی رێگاكه راست بكه‌ینه‌وه.
سه‌در هه‌روه‌ها گوتی: “تا گه‌یشتن به داواكارییه‌كان، شۆڕشگێران له شۆڕش به‌رده‌وامن”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كاردانه‌وه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری، ئه‌كادیمی، پیاوانی ئاینی، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و (سیاسییه‌كانی كورد، شیعه و سووننه)، ئه‌رێنین.