سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە، کە تێیدا هاتووە، ئەو لێدوانەیان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران، بۆچوونی خودی خۆیەتی، نەک بۆچوونی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

ڕوونکردنەوەیەک لە سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

لێدوانێكی من لەبارەی هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیڕاق كە گوتبوم كارێكی ئاسان نیە، بە هەڵوێستی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان لێكدرایەوە، بۆ بەرچاوی هەموو لایەك ئەم لێكدانەوەیە ڕاست نیە، ئەمە تەنیا بۆچوونی تایبەتی خۆم بوو لەبارەی میكانیزم و هەنگاوە دەستووری و یاساییەكانی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان.

فازڵ میرانی