مه‌سرور بارزانی له تویتێكدا په‌یامێكی هاوخه‌می به بۆنه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی شینزۆ ئابێ راگه‌یاند و ده‌ڵێ، زۆر دڵته‌نگم به بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی یابان.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكیدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه نووسیویه‌تی: “زۆر دڵتەنگم بە بیستنی هەواڵی دڵتەزێنی کۆچی دوایی سەرۆکوەزیرانی پێشووی یابان شینزۆ ئابێ.
گوتیشی: “هاوخەمی خانەوادەی ئەو و گەلی یابانم لەم کاتە سەختەدا”.
شایانی باسه شێنزۆ ئابێ، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی یابان، ئه‌مڕۆ له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا كه‌سێك له پشته‌وه به چه‌كێكی جۆری تاپڕ ته‌قه‌ی لێ كرد و به‌سه‌ختی بریندار كرا.
چه‌ند كاتژمێرێك دوای مانه‌وه‌شی له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.