فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌باوه به بڕی زیاتر له 3 ملیار دیناری عێراقی، كاره‌با ده‌گه‌یه‌نێته 25 گوندی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
ئه‌مڕۆ 4/7/2022، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراویكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، “لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سنوری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی 3 ملیار و 627 ملیۆن و836 هەزار دینار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەیاندنی کارەبا بۆ 25 گوندی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، گوژمەکە بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی کارەبا جێبەجێ دەکرێت.