وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیاری لێخۆشبوونی رسوماتى پشتگیرى دەرچوون، بۆ بەشە ڤێتەرنەرى و کشتوکاڵییەکان دەركرد.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 4ـی ته‌مموز / یۆلیۆی 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، ئارام محه‌مه‌د قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیاری لێخۆشبوونی رسوماتى پشتگیرى بڕوانامەى دەرچووانى بەشە (ڤێتەرنەرى و کشتوکاڵییەکان)ـی  لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ده‌ركرد.

هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بڕیارەکەى وەزیرى خوێندنى باڵا بە مەبەستى جێبەجێکردن ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە.